Accessibility links

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خوێندکارانی زانکۆ لە هەڵەبجە فراوانتردەبن


خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە بازنەی خۆپیشاندانەکانیان فراوانتر کردوو، خوێندکارانی پەیمانگا و کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانیش لە هەڵەبجە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، وەک خۆیان ئاماژەیان پێکرد تا دەرماڵەکانیان پێنەدرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن.

ماوەی سێ ڕۆژە خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن، وەک پشتیوانیەک بۆ ناڕەزایەتیەکانیان، خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و کۆلێژی زانستەپراکتییەکانی هەڵەبجەش خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بازنەی خۆپیشاندانەکانیان فراوانترکرد.

ژمارەیەک لە خوێندکارانی بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی زانکۆی هەڵەبجە لە چەند لێدوانێکی جیادا بۆ دەنگی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەکرد ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆیشاندانەکانیان تا ئەو کاتەی دەرماڵەیان پێدەدرێت و گرفتەکانیان چارەسەر دەکرێن، داواشیان کرد حکومەت پەلەبکات لە جێبەجێ کردنی ئەو بەڵێنانەی پێیان دراون و تا ئێستا جێبەجێ نەکراون.

زانیاری فەرەیدون نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی لە زانکۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند "تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمی پێدانی دەرماڵەکانمان نەکاتە سیستەمێکی یاسایی و جێگری نەکات، ڕۆژانە کۆدەبینەوە و ڕێگە بە دەوامی ئاسایی لە زانکۆکەماندا نادەین."

خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە هاوشان بوون لەگەڵ خۆپیشاندانی خوێندکاران لە قەزای سەیدسادق و پارێزگای سلێمانی، بۆ پاراستنی زانکۆی هەڵەبجەش جیاواز لە ڕۆژانی ڕابردوو هێزەکانی چالاکیە مەدەنییەکان خرابوونە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، خوێندکاران ئاماژەشیان بەوەکرد بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی دەرماڵەکانیان پێ دەدرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:18 0:00

XS
SM
MD
LG