Accessibility links

گروپە چەکدارەکان لە عەفرین ماددە هۆشبەرەکان بڵاو دەکەنەوە


بەشێک لە ئەندامانی هەیئەت تەحریر ئەلشام کاتێک لە ناوچەی عەفرین بڵاوبوونەوە و دەستیان بەسەر ناوچەکدا گرت، 13 ی مانگی 10ی 2022
بەشێک لە ئەندامانی هەیئەت تەحریر ئەلشام کاتێک لە ناوچەی عەفرین بڵاوبوونەوە و دەستیان بەسەر ناوچەکدا گرت، 13 ی مانگی 10ی 2022

شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی عەفرین لە نێوان هەیئەت تەحریر ئەلشام و بەشێک لە گروپە چەکدارەکان جارێکی دیکە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا دەهێنێتەوە ئارا.

لەو بارەیەوە چالاکوانانی کورد دەڵێن گرووپە چەکدارەکان ماددەی هۆشبەر وەک چەکی شەڕ بۆ پەیداکردنی پارە یان بۆ ڕاکێشانی چەکداری نوێ بەکاردەهێنن.

ڕۆژنامەوان نورهات حەسەن دەڵێت، گروپە چەکدارەکان لە عەفرین و بە تایبەتی لە قەزای شییە و ڕێکۆ حەشیش دەچێنن.

لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەیکا نورهات حەسەن سەبارەت بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن کە جۆرێکە لە ماددەی هۆشبەر گوتی "لە عەفرین حەوت کارگەی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرا بوون. گروپەکانی سوڵتان موراد، ئەلحەمزات و سلێمان شا زۆرترین کاری لەم جۆرە دەکەن و ناوی سەرکردەکانیان بریتین لە فەهیم عیسا و سەیف ئەبوبەکر و محەمەد ئەلجاسم یان ئەبو ئمشا”.

بەڕێز حەسەن کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە چەکدارانی "ئەلجەیش ئەلوەتەنی" نەک هەر ماددەی هۆشبەر بەرکاردەهێنن، بەڵکو بە ئاشکرا لە دەرمانخانە و قاوەخانەکاندا بازرگانیشی پێوە دەکەن."

حەسەن لەبارەی مەترسییەکانی ئەم بابەتەوە گوتیشی "گرووپە چەکدارەکان هەندێک گونجی کورد توشی ماددە هۆشبەرەکان دەکەن، تاکو ڕایانبکێشنە نێو گروپەکەیانەوە، ئەمەش بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت".

شایانی باسە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی سوریادا زۆر بەربڵاو بووە.

لەماوەی ڕابردوودا ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، میلیشیای "ئەلجەیش ئەلوەتەنی" کە بنکەکەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەر بە تورکیایە، لەگەڵ "فیرقەی چوارەم" لە سوپای ڕژێمی سوریا، بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن.

XS
SM
MD
LG