Accessibility links

بەڵگەی نوێ بۆ زەریای گەورەی کۆن لەسەر هەسارەی بارام دەدۆزرێتەوە


توێژەران دەڵێن بەڵگەی نوێیان دۆزیوەتەوە کە سەردەمانێک هەسارەی بارام زەریایەکی گەورەی باکووری هەبووە. ئەم دۆزینەوانە بەڵگەی هەبوو زیاتر دەکات کە بارام کۆن بارودۆخێکی گونجاوی هەبووە بۆ ئەوەی ئەگەری هەیە پشتگیری لە هەندێک جۆری ژیان بکات

لە ئەمڕۆدا هەسارەی بارام کەش و هەوایەکی سارد و بیابانی هەیە. پێدەچێت بەهۆی پلەی زۆر نزم و ساردی هەسارەکەوە هەر ئاوێک هەبێت لە شێوەی سەهۆڵدا بێت. بەڵام بڕێکی زۆر بەڵگەی دەوڵەمەند هەیە باس لەوە دەکەن ڕووبار و دەریاچە و تەنانەت ئۆقیانوسەکانیش سەردەمانێک لەسەر بارام بوونیان هەبووە.

بۆ نموونە، لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی واڵایی ئەمریکا ناسا لە ساڵی 2015دا پێشنیاری ئەوە دەکات 4.3 ملیار ساڵ لەمەوبەر، پێدەچێت بارام زەریایەکی هەبووبێت کە نزیکەی نیوەی نیوەگۆی باکووری بارامی گرتبێتەوە.

توێژینەوەیەکی دیکە لەلایەن ناسا پشتگیری دەکرێت و لە مانگی یەکدا بڵاوکرایەوە، مەزەندەی کردووە 3 ملیار ساڵ لەمەوبەر کەشوهەوای بەشێکی زۆری نیوەگۆی باکووری هەسارەکە زۆر هاوشێوەی زەوی ئێستا بووبێت. توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە لەو کاتەدا پێدەچێت بارام بەرگەهەوایەکی زۆر ئەستوورتری هەبوبێت بەراورد بە ئەمڕۆ و زەریایەکی چالاک لە باکووری هەبووە.

بەم داوایانە دوو توێژەری ئەمریکایی کۆمەڵێک نەخشەیان بڵاوکردەوە دەڵێن بەڵگەی ژینگەیی نوێ لەبارەی زەریایەکی گەورەی کۆن لەسەر نیوەگۆی باکووری بارام کە نزمە، دەخاتە ڕوو.

تیمەکە زانیارییان لە وێنەی سەتەلایتەکانی خولگەی بارام کۆکردۆتەوە. پاشان ئەم وێنانەیان تێکەڵ کردوە بۆ دروستکردنی نەخشەی تۆپۆگرافی نیوەگۆی باکووری هەسارەکە.

توێژەران بە بەکارهێنانی ئەم نەخشانە دەڵێن توانیویانە بەڵگە لەسەر کەنارئاوەکان کۆبکەنەوە کە نزیکەی 3.5 ملیار ساڵ لەمەوبەر لە لێواری ئاوێکی فراواندا بوون.

زاناکان لەم دواییانەدا دۆزینەوەکانیان لە گۆڤاری توێژینەوەی جیۆفیزیکی هەسارەکان بڵاوکردەوە.

تیمەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو پرۆگرامەیان بەکارهێناوە کە لەلایەن دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکاوە پەرەی پێدراوە بۆ نەخشەکێشانی ئەو زانیاریانەی لەلایەن کەشتییە ئاسمانییەکانەوە کۆکراونەتەوە کە لەلایەن ناسا بەڕێوەدەبرێن. لە توێژینەوەکەدا زیاتر لە شەش هەزار و 500 کیلۆمەتر گردۆڵکە دەرکەوتووە کە پێدەچێت بەهۆی لێشاوی ئاوەوە دروست بووبێت.

زاناکان دەڵێن پێدەچێت ئەو گردۆڵکانە نموونەی بەڵگەی پاشماوەی سیستەمی ڕووبارەکانی داخوراو و بنی زەریایەکی کۆن بن. تیمەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەکانیان پێشنیاری ئاستێکی زۆری نشێویان کردووە، ئەمەش بەڵگەی زیاتری هەیە لەسەر زەریایەکی گەورە.

بنیامین کاردیناس هاوکارێکی نووسەری توێژینەوەکە یە. مامۆستای زانستە جیۆلۆجیەکانە لە زانکۆی پەنسلڤانیا ستێت لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، لە بڵاورکاوەیەکدا وتی ئەو ناوچەیەی بارام کە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە ئێستا بە ئایۆلیس دۆرسا ناسراوە "چڕترین کۆمەڵە" گردۆڵکەی دروستکراوی ئاو لەسەر هەسارەکە لەخۆدەگرێت.

کاردیناس وتی دۆزینەوەکانی توێژینەوەکە دەریدەخەن ئەگەری زەریا لەو ناوچەیەی بارامدا چالاک بووبێت سەرنجڕاکێشە. ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوە دینامیکی بوو ئاستی دەریا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەردەکان بەدرێژایی حەوزەکانی بە ڕێژەیەکی خێرا دانراون، لێرەدا گۆڕانکاری زۆر ڕوویداوە".

کاردیناس دەڵێت ئەو ناوچانەی لەسەر هەسارەکەمان هەیە کە گردۆڵکە و نیشتووی دروستکراوی ئاویان تێدایە زانیاری زۆر بەسوود سەبارەت بە کەشوهەوای ناوچەیەک و جۆرەکانی ژیانی بە توێژەران دەبەخشن. ووتیشی، ئەگەر زاناکان بیانەوێت تۆمارێکی ژیان لەسەر بارام بدۆزنەوە، ئەوا زەریایەک بەقەد ئەو زەریایەی کە ڕۆژێک بوە ناوچەی ئایۆلیس دۆرسای داپۆشیبوو، لۆژیکیترین شوێن دەبێت بۆ دەستپێکردن.

تیمەکە سەرنجی داوە ئامانجی سەرەکی ئۆتۆمۆبێلی کیریۆسیتی ناسا لەسەر بارام گەڕانە بەدوای نیشانەکانی ژیانی کۆن لەسەر هەسارەکە. لە ئێستادا کۆمپانیای کیوریۆسیتی لەناوچەیکدا لەسەر هەسارەکە کاردەکات پێیدەوترێت کانیاوی گەیلی لە نیوەگۆی باشووری بارامدایە. هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا توێژەران بەڵگەیان لەسەر سیستەمی ئاوی ڕابردوو لە دەوروبەری گەیڵ کراتەر دۆزیوەتەوە.

جگە لەوەی بەڵگەی زیاتری لەسەر زەریایەکی گەورە پێشکەش کردووە، کاردیناس پێشنیاری کردووە کە توێژینەوە نوێیەکە زانیاری بەسوود لەسەر کەشوهەوای کۆن و مێژووی گەشەسەندنی بارامیش دەدات. وتی"لەسەر بنەمای ئەم دۆزینەوانە دەزانین دەبوو قۆناغێک هەبووبێت کە ئەوەندە گەرم بووبێت و بەرگەهەوا ئەوەندە ئەستوور بووبێت کە بتوانێت لە یەک کاتدا پشتگیری ئەم ئاوە شلە زۆرە بکات".

ڕەنگە توێژەران کۆنترین ڕستەی ئەلفوبێییان لە ئیسرائیل دۆزیبێتەوە

توێژەرانی ئیسرائیل شانەی کۆنیان دۆزیوەتەوە کە پێدەچێت کۆنترین ڕستەی تەواوی ناسراوی بە زمانی کەنعانی لەسەر هەڵکۆڵرابێت. ئەم دۆزینەوەیە لە توێژینەوەیەکدا باسکراوە کە لەم دواییانەدا لە گۆڤاری ئۆرشەلیمدا بۆ زانستی شوێنەوار بڵاوکراوەتەوە.

لەوانیە ئەو نووسینە تەمەنی 3700 ساڵ بێت. نووسینەکە ئامۆژگاری دەکات و دەڵێت کە قژ و ڕیشیان شانە بکەن بۆ لابردنی ئەو مێرووە بچووکانەی کە بە کێچ ناسراون. ڕستەکەی 17 پیتی تێدایە نووسراوە "با ئەم دانانە کێچ لە قژ و ڕیش لە ڕەگەوە دەربهێنێت".

شارەزایان دەڵێن ئەو دۆزینەویەە زانیاری لەسەر هەندێک لە سەرەتاییترین بەکارهێنانی ئەلفوبێی کەنعانییەکان دەدات کە نزیکەی 3800 ساڵ لەمەوبەر داهێنراوە. ئەلفوبێی کەنعانی بنەمای سیستەمی ئەلفوبێی دواتر بوو، وەک ئیبری، یۆنانی، لاتینی و سیریلیک.

بابەتی نووسینەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە لەو کاتەدا مرۆڤەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا کێشەیان لەگەڵ کێچدا هەبووە. توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، تەنانەت بەڵگەی وردبینی کێجیان لەسەر شانەکە دۆزیوەتەوە.

ئەو شانەیە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2016دا لە باشووری ئیسرائیل دۆزراوەتەوە. بەڵام تەنها کۆتایی ساڵی ڕابردوو پرۆفیسۆرێک لە زانکۆی ئیبری ئیسرائیل سەرنجی ئەو وشە بچووکانەی دا کە لەسەری نووسراون.

توێژەری سەرەکی یۆسف گارفینکڵ لە زانکۆی ئیبری قسەی لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس کردووە. باسی لەوەکردوە، لەکاتێکدا بەدرێژایی ساڵان زۆر کەلوپەلی کۆن کە نووسینی کەنعانییان لەسەرە دۆزراونەتەوە، بەڵام شانەکە یەکەم ڕستەی تەواوەتی هەیە کە دۆزراوەتەوە.

گارفینکڵ وتی دۆزینەوەکانی پێشووتر تەنها چەند پیتێکیان تێدایە، ڕەنگە وشەیەک لێرە و لەوێ. ئەم جۆرە کورتە نووسینانە بوارێکی زۆریان بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ژیانی کەنعانییەکان نەداوە وتیشی: “ئێمە کاڵای پێویستمان نەبوو".

گارفینکڵ زیاتر ووتی "ئەم دۆزینەوەیە مشتومڕەکان سەبارەت بە قۆناغی سەروەختی کۆن دەکاتەوە. وتی گرنگە ئەو ڕستەیە لەسەر شانەی عاج لە ناوچەی کۆشک و پەرستگاکانی شارە کۆنەکە دۆزراوەتەوە. هەروەها جێگەی سەرنج بوو کە نووسینەکە باسی ڕیشی کردوە. گارفینکڵ وتی دەتوانێت ئەوە پیشان بدات کە تەنها پیاوە دەوڵەمەندەکان توانای خوێندنەوە و نووسینیان هەیە.

گارفینکڵ دەڵێت: دەقێکی زۆر مرۆڤانەیە. “ئەوەمان پێدەڵێت کە مرۆڤەکان لە ڕاستیدا نەگۆڕاون، و کێچ لە ڕاستیدا نەگۆڕاوە".

کەنعانییەکان بە زمانێکی سامی کۆن قسەیان دەکرد کە پەیوەندی بە زمانی ئیبری و عەرەبی و ئارامیی مۆدێرنەوە هەیە. کەنعانییەکان لەو خاکانەی بەدرێژایی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ژیاون. پێدەچێت ئەوان یەکەم سیستەمی ئەلفوبێی ناسراویان بۆ نووسین پەرەپێدابێت.

ڕستە تەواوەکە زیاتر ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کەنعانییەکان لە نێو شارستانیە سەرەتاییەکاندا لە بەکارهێنانی وشەی نووسراودا جیاواز بوون. گارفینکڵ زیاتر ووتی "ئەوە نیشان دەدات کە تەنانەت لە کۆنترین قۆناغیشدا ڕستەی تەواو هەبووە"

ووتیشی، شارەزایان مێژووی ڕێنووسەکەیان بۆ 3700 ساڵ لەمەوبەر گەڕاندووەتەوە بە بەراوردکردنی بە ئەلفوبێی کەنعانی کۆن کە پێشتر لە بیابانی سینا لە میسردا دۆزراوەتەوە. ئەم جۆرە نووسینە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نێوان 3900 بۆ 3700 ساڵ.

بەڵام، توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مێژووی کاربۆنی شانەکە نەیتوانیوە تەمەنی وردی نیشان بدات.

فەلیکس هۆفلمایەر، شوێنەوارناسێکی نەمسایی، شارەزای ئەو سەردەمە و بەشێک نەبووە لە بڵاوکراوەکە، دەڵێت شێوازی دیاریکردنی مێژوەکەی وەک پێویست نیە.

وتی " ئەوەندە نووسراوی ئەلفوبێی سەرەتایی بە شێوەیەکی پارێزراو نییە کە لە ئێستادا ناسراوە." بەڵام، ئاماژەی بەوەشکرد کە دۆزینەوەکە گرنگە.

هۆفلمایەر دەڵێت: "حەڤدە پیت کە لەسەر یەک شت پارێزراون، بە دڵنیاییەوە جێگەی سەرنجە".

بەخێوکارانی تیمساحی تایلەندی دەیانەوێت سنووردارکردنی بازرگانی سووک بکرێت

بەخێوکارانی تیمساح لە تایلەند ڕێگەیەکی نوێ پێشنیار دەکەن بۆ ڕزگارکردنی کەمبوونەوەی ژمارەی تیمساحی کێوی لە مەترسی لەناوچوون لە وڵاتەکەدا. ئەوان دەیانەوێت ڕێساکانی بازرگانی سنووربەزاندنی پەلەوەرەکان و پارچەکانیان سووک بکەن بۆ بەرزکردنەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمانەی دروستکراون لەو گیاندارانەی لە دیلیدا بەخێوکراون.

بەهۆی ئەوەی تەنها نزیکەی 100 تیمساحی سیامی لە تایلەند لە زەلکاوەکاندا دەژین، ئەم جۆرە لە ڕووی تەکنیکییەوە لە ناوخۆدا لە لێواری لەناوچووندایە. لەلایەکی دیکەوە بەخێوکارانی تیمساح بە ملیۆنان لەو ئاژەڵانە بەخێو دەکەن ، بەڵام هەروەها دۆخیان بەو شێوەیە باش نییە. پەتای کۆرۆنا فرۆشتنی بەرهەمەکانیانی پەکخست بەهۆی وەستانی نزیکەی تەواوتی بازاڕی دەستکەوتی گەشتیارانی سەردانی دەکەن.

لە بەرامبەردا پیشەسازی تیمساحی تایلەند کە فرۆشتنی ساڵانەی 200 ملیۆن دۆلاری لە ماوەی پەتاکەدا نزیکەی 90% دابەزیوە، چارەسەرێکی دوو ڕێڕەوی پەیڕەو دەکات کە هیوادارە بتوانێت سوود بە خۆی و هەروەها جۆرەکانی پەلەوەرەکان بگەیەنێت. جگە لەوەی هەوڵەدەن ڕێسا توندەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی لەسەر بەرهەمەکانیان سووکتر کەن، ڕابەرایەتی هەوڵەکان دەکەن بۆ دووبارە کۆکردنەوەی تیمساحەکانی سیامی لە زەلکاوەکاندا.

هەرچەندە پیشەسازییەکە ڕەگ و ڕیشەی لە گرتنی تیمساحی کێویدا بووە، بەڵام بەخێوکەران و بازرگانان دەڵێن کە بازرگانیەکی کشتوکاڵی سەرکەوتوو و باش ڕێکخراو دەتوانێت یارمەتی بنیاتنانەوەی ژمارەی تیمساحی کێوی بدات.

داکۆکیکارانی سووککردنی یاساکانی بازرگانی پێیان وایە بەخێوکردنی سەرکەوتووی تیمساحی سیامی لە کێڵگەکاندا بەو مانایەیە لە ڕووی تێچوونەوە چیتر بەسوود نییە بە ڕاوکردنیان لە کێودا، و پیشەسازییەکی بازرگانی گەشەسەندوو یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکانی پاراستنیان.

تایلەند پێشنیاری سووککردنی یاساکانی بازرگانیکردن بە تیمساحی سیامی دەکات لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا لە پەنەما لەنێوان 184 وڵاتیCITES لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەی بازرگانی نێودەوڵەتی جۆرە مەترسیدارەکانی گیانلەبەران و ڕووەکی کێوی.

پێشنیازی تایلەند هەوڵدەدات لیستی ئێستای تیمساحی سیامی لە پاشکۆی یەکەمەوە بگۆڕێت، کە پۆلێکە یاسای بازرگانی زۆر توندی هەیە بۆ جۆرەکانی مەترسیان لەسەرە، بۆ پاشکۆی دووەم، بە یاسایەکی ئارامتر کە بارگرانییەکی کەمتری ڕێکخراوەیی دەخاتە سەر ئەو کڕیارانەی بەرهەمەکان هاوردە دەکەن.

یۆساپۆنگ تێمسیریپۆنگ، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەی تیمساحی تایلەندی و خاوەنی کێڵگەی سریراچا مۆدا، وتی ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیندووکردنەوەی پیشەسازییە داڕماوەکە، ئەمەش ڕێگە بە هەناردەکردنی گۆشت بە ئاسانی دەدات بۆ وڵاتانی وەک چین و لەوەش گرنگتر پێستی تیمساح بۆ براندە گەورەکانی مۆدەی دەرەوەی وڵات بۆ جانتای دەستی و پێڵاو. سووککردنی یاساکان یارمەتی تایلەند دەدات بۆ کێبڕکێ لەگەڵ ئەمریکا و زیمبابۆی و ئوسترالیا کە هەناردەکاری سەرەکی جۆرەکانی تیمساحن کە لە پۆلی زۆرترین مەترسی لەناوچووندا نین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:22 0:00

XS
SM
MD
LG