Accessibility links

سەرۆکی گشتی هاوردەو هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان: ئاستی هەناردە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان %20 دابەزیوە


ئێران یەکێکە لە لەسەرچاوە گرنگەکانی هەناردەی پێداویستی و کەلوپەل و خۆراک بۆ هەرێمی کوردستان کە لە ئاستی دووهەم دێت بۆ هەناردەکردن و هەرێم پشتی پێبەستووە.

بەو پێیەی هەرێمی کوردستان زیاتر بەکاربەرە و ئاستی بەرهەمهێنان تیایدا لاوازە، بۆیە بەشێکی زۆری پێداویستیەکانی لە ئێرانەوە هاوردە دەکات لە دوای وڵاتی تورکیا، بەڵام گرژی ئاڵۆزیەکانی ئێران کاریگەری لەسەر دابەزینی ئاستی هەناردە بۆ هەرێم هەیە و ڕێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، لەو بارەیەوە سەرۆکی هاوردەو هەناردەی هەرێمی کورستان دەڵێت لەگەڵ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە لەگەڵ ئێران، بەڵام ئاستەکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆکی گشتی هاوردە و هەناردەی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەر لە چوار مانگی ڕابردودا ڕۆژانە 700 بار هاتبێتە نێو هەرێمەوە ئێستا ڕۆژ هەیە 200 بار دێت.

ناوبراو گوتیشی " لەم کاتەدا ئێمە دەبینین کە گرژی و ئاڵۆزیەک هەیە، جیاوازیەکی زۆر هەیە لەوەی کەوا 4 مانگ لەمەو پێش هاوردەکردنی کاڵا لە وڵاتی جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە لەگەڵ ئێستادا، ئەگەر ئێمە تێبینی بکەین ڕۆژانە زیاتر لە 700 بار لە باشماخەوە دەهات بەڵام ئێستا 200 بار دێت، واتە کاریگەری کردۆتە سەری، هەرچەندە بازرگانی بەردەوامە لە نێوانمان، ئێمە دەروازە فەرمیەکانمان وەک باشماخ، حاجی ئۆمەران، پەروێزخان و سەیران بەن، ڕۆژانە ئاڵووگۆڕی بازرگانی تێدا دەکرێت، بەڵام بەجۆرێک کە وەکو جاران نیە ئەو گرژی و ئاڵۆزیەی لەوێ هەیە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، بارزگانیەکە کەم بۆتەوە، بازرگانەکان گرێبەستەکانیان بەردەوامە لەگەڵ کۆمپانیاکان بەڵام وەک جاران کاڵاکانیان بۆ ناگەیەندرێتە ئێرە".

ئەو باس لە جۆرە کاڵایانەش دەکات کە ئاستی هەناردەیان کەمیکردووە "جۆری ئەو کەلوپەلانەی ئاستی هەناردەیان کەمی کردووە، خواردن ناگرێتەوە و کەلوپەلەکانی وەک پێداویستی بیناسازی، پێداویستی ناوماڵ، و پێداویستی کارەبایی، و جل و بەرگن".

لە پرسیاری ئەگەری هەڵاوسانی بازاڕ و گرانبوونی نرخدا، شێخ مستەفا پێی وایە لە ئێستادا کاریگەری نەکردۆتە سەر گرانبوونی نرخ لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام ئێستا تەنها بەشی 6 مانگ پێداویستی و خواردن هەیە، بۆیە دەبێت حکومەت بەدیلی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا هەبێت.

" هەرێمی کوردستان پشتی بەستووە بە دراوسێکانی، بە دەرەجەی یەکەم تورکیا کە ساڵانە ئاستی ئاڵو گۆڕ زیاترە لە 10 ملیار دۆلار و ئێرانیش بە پلەی دووەم دێت کە 6 ملیار دۆلارە ئێمە تا ئێستا ئاستەنگیمان بۆ دروست نەبووە لە بازاڕدا و بڵێین ئەم شتە دەستناکەوێت، وە کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان هەبووە، بەڵی کاڵاکان کەم بۆتەوە، بەڵام بەوشێوەیە نەبووە هاوڵاتیان هەستی پێبکەن و بڵێن دەست ناکەوێت، ئێمە بەڕاستی بەڵێ ئەگەر سنورەکانمان لێداخەن، بەڵێ کاڵامان هەیە، بەقەدەر 6 مانگ ڕەنگە لە کۆگاکاندا هەبێت، بەڵام کە ئەڵین سنور دەگیرێت، هەموکەس پەلاماری خواردن دەدات بەشی مانگێک نامێنێتەوە، ئێمە زۆر کات داوامان کردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هاوکار بێت لەگەڵ کەرتی تایبەتدا، بۆ ئەوەی بتوانین گرنگی بدەین بە بەرهەمی خۆماڵی خۆمان".

ئەگەر چی دابەزینی ئاستی هەناردەو بازرگانیکردن لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا تا ئێستا کاریگەری نەکردۆتە سەر هەڵاوسانی بازاڕ و نرخی کەل و پەل، بەڵام بەردەوامی ئاڵۆزیەکانی ئێران لە ماوەکانی داهاتوودا پێدەچێت کاریگەری بکاتە سەر کەمبوونەوەی پێداویستی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و گرانبوونی نرخ، کە دەبێت حکومەت پلانی ستراتیژی لەو بارەیەوە دابنێت و بەدیلی هەناردەی ئێرانی بدۆزێتەوە.

ئێران وەک دووەم وڵات لە ئاستی هاوردەکردنی پێداویستی دێت لەدوای تورکیا، بەڵام دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەکانی ناوخۆی ئێران کاریگەری لەسەر دابەزینی ئاستی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا کردووە، سەرۆکی هەناردەو هاوردەکارانی هەرێمی کوردستانیش دەڵیت ئاستی دابەزینەکە بە نزیکەیی دەگاتە %20.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:01 0:00

XS
SM
MD
LG