Accessibility links

وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت پێویستە وڵاتان هاوکار بن لە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ‘وڵاتانی مەترسیدار’


جانێت یێلن، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا لە میانی سەردانێکیدا بۆ نیودەلهی ڕایگەیاند، پێویستە "وڵاتانی هاوبیر" پێکەوە کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی ئابووری جیهان بە "وڵاتانی مەترسیدار."

لە سەردانێکیدا بۆ نیودەلهی بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوبەشی ئابووری نێوان هەردوو وڵات یێڵن گوتی، "ئێمە بە شێوەیەکی چالاکانە یەکگرتنی ئابووری لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییە متمانەپێکراوەکانی وەک هیندستان قووڵتر دەکەینەوە."

یێڵن گوتی ئەمەریکا ڕێبازێک پەیڕەو دەکات کە هەمەچەشنکردنی زنجیرەکانی دابینکردنە دوور لەو وڵاتانەی کە مەترسی جیۆپۆلەتیکی و ئاسایشی دەخەنە سەر بازرگانی جیهانی. ڕێبازەکە بریتییە لە کارکردن لەگەڵ وڵاتانی تازەپێگەیشتووی وەک هیندستان کە زنجیرەکانی دابینکردن تێیدا دامەزراوە.

یێلن لە دامەزراوەیەکی مایکرۆسۆفت لە نیودەلهی لە یەکەم سەردانیدا بۆ هیندستان وەک وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا گوتی "بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە وڵاتانی جیهان پشتیان بە وڵاتانی مەترسیدار یان یەک سەرچاوە بۆ زانیارییە گرنگەکان بەستووە".

بەهۆی پەتای کۆرۆنا و شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، پچڕانی ڕێڕەوی بازرگانی لەسەر ئاستی جیهان پەرەی سەندووە.

یێڵن بە ئاماژەدان بە ڕووسیا وەک "نموونەیەک لەوەی کە چۆن بەکاربەرە زیانبەخشەکان دەتوانن پێگەی بازاڕەکانیان بەکاربهێنن بۆ هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی هێڵی جیۆپۆلەتیکی یان تێکدانی بازرگانی بۆ قازانجی خۆیان"، گوتی مۆسکۆ دابینکردنی غازی سروشتی وەک چەکێک لە دژی ئەوروپا بەکاردەهینێت .

ئاماژەی بەوەشکرد کە زنجیرەی نوێی دابینکردن لە ئێستاوە لە سەرانسەری ناوچەکان لە ئاسیا تا یەکێتی ئەوروپا پەرەدەستێنێت.

گوتیشی "دەبینین کە کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان زنجیرە دابینکردنەکانیان لە دەرەوەی چین هەمەچەشن دەکەن. کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای وەک ئەمازۆن و گووگڵ وەبەرهێنان لە هیندستان و ڤێتنام دەکەن."


XS
SM
MD
LG