Accessibility links

سەرۆک بایدن بۆ ڕێبەرانی وڵاتانی ئاسیا 'پێکەوە ڕووبەڕووی پرسە هەنوکەییەکان دەبینەوە'


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی شەممە بەشداری لە کۆنفرانسی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا کرد و هەوڵیدا جەخت لەسەر پابەندبوونی ئەمەریکا بکاتەوە لەو ناوچەیەدا، لەکاتێکدا چین کار بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی لە ناوچەکەدا دەکات.

لە یەکەم سەردانیدا بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا وەک سەرۆک، بایدن گوتی ناوچەکە لە دڵی ستراتیژیەتی بەڕێوەبەرایەتیەکەیدایە.

بایدن لە کەمبۆدیا و لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرکردەکانی گرووپی 10 ئەندامی کۆمەڵەی باشووری ڕۆژهەڵات گوتی "پێکەوە ڕووبەڕووی گەورەترین پرسە گەورەکانی ئێستا لە ئارادان دەبینەوە، لە کەشوهەواوە تا ئاسایشی تەندروستی.

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە زەریای هیند و ئارام وەها لێدەکەین کە ئازاد و کراوە بێت، سەقامگیر و خۆشگوزەران بێت، خۆڕاگر و ئاسایشێکی پارێزراوی هەبێت."

هەوڵەکانی بایدن لە لوتکەی کۆمەڵەی گەلانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە مەبەستی دانانی زەمینەی کاری کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوە لەگەڵ سەرۆکی چین شی جی‌ پینگ، کە یەکەم چاوپێکەوتنی ڕووبەڕووی دەبێت لەگەڵ سەرکردەیەک کە ئێستا ئەمەریکا بە بەهێزترین ڕکابەری ئابووری و سەربازی وڵاتەکەی دەزانێت.

سەرۆک بایدن و شی بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لە لوتکەی گروپی 20دا کۆبنەوە کە سەرکردەکانی گەورەترین ئابووری جیهان لە ئەندەنوسیا لە دوورگەی بالی کۆدەکاتەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG