Accessibility links

ڕاپۆرتەکان: بەریتانیا و فەرەنسا بە زووترین کات ڕێککەوتنێک لەسەر کێشەی کۆچبەران ئەنجام دەدەن


ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، بڕیارە بەریتانیا و فەرەنسا ڕێکبکەون لەسەر ڕێککەوتنێک کە ئەگەری هەیە ڕۆژی دووشەممە لە زووترین کاتدا هەوڵە هاوبەشەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە ڕێگەی کەناڵی مەترسیداری ئینگلیزەوە.

ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنەکە 200 ئەفسەر و خۆبەخشی فەرەنسی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات کە لە سەیرانگاکانی کەناڵەکەدا کاردەکەن و فەرەنسا ئامانجی ئەوە دەبێت ڕێگری لە ڕۆیشتنی کۆچبەران بکات.

فەڕەنسا ڕازی دەبێت بە ناوەندێکی کۆنتڕۆڵکردنی هاوبەش کە بەرپرسانی کۆچبەری بەریتانیا تێیدا جێگیر بکرێن.

ڕۆژی هەینی، جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و کاترین کۆلۆنا هاوتا فەرەنسییەکەی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و جەختیان لەسەر " ڕوبەڕوبوونەوەی بەپەلەی هەموو جۆرەکانی کۆچی نایاسایی"کردەوە. بەرپرسانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، ڕێککەوتنێک نزیکە.

بەرپرسانی حکومەتی بەریتانیا و فەرەنسا ڕۆژی شەممە ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو هەواڵانە بدەن.

ڕۆژنامەی ئێکسپرێس ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا گرێبەستێک واژۆ بکرێت و پێدەچێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەریتانی زیاتر لەخۆبگرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کۆچبەرانەی کە لەناو تەپۆڵکە خۆڵەکاندا خۆیان حەشارداوە پێش ئەوەی هەوڵی پەڕینەوە مەترسیدارەکان بدەن لە ڕێگەی کەشتی و بەلەمەکانەوە.

تا ئێستا ئەمساڵ نزیکەی 40 هەزار کەس بە بەلەمی بچووک کەناڵەکەیان بەزاندووە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 28 هەزار و 526 کەس بووە، ئەمەش فشاری خستۆتە سەر ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیری نوێی بەریتانیا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ خاوکردنەوەی ئەو لێشاوەی کۆچبەران.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG