Accessibility links

کرێکارێکی بەریتانی لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەرلین دانی بەوە دانا سیخوڕی بۆ ڕووسیا کردووە


پیاوێکی بەریتانی کە لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەرلین کاری دەکرد، دانی بە هەشت تاوانیدا ناوە کە بەپێی یاسای نهێنی فەرمی پەیوەندیدارە بە گواستنەوەی زانیاری بەسوود بۆ ڕووسیا.

دەیڤید بالانتاین سمیس، کە لە شاری پۆتسدامی ئەڵمانیا دەژی و وەک پاسەوانی باڵیۆزخانەکە دامەزراوە، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیا لە مانگی هەشتی ساڵی 2021 لە ئەڵمانیاوە ڕادەستی بەریتانیا کرا.

سمیس هەفتەی ڕابردوو لە ئۆڵد بەیلی لە لەندەن ئامادەبوو و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە لە نێوان مانگەکانی 10 و 12ی ساڵی 2020دا زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی حکومی بەریتانیا گواستۆتەوە.

هەروەها دانی بە حەوت تۆمەتی دیکەدا ناوە کە پەیوەندییان بە کۆکردنەوەی زانیارییەوە هەیە کە ڕەنگە "بەسوود بن بۆ دوژمنێکی وەک ڕووسیا" لەوانە زانیاری پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆن و شێوازی کارکردن لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەرلین."

بڕیارە لە مانگی دووی ساڵی داهاتوو دانیشتنێک ئەنجام بدرێت بۆ دیاریکردنی ئەو بنەمایەی کە سمیس لەسەری سزا دەدرێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG