Accessibility links

توێژینەوە: نەهەنگی شین ڕۆژانە 10 ملیۆن پارچە مایکرۆپلاستیک قووت دەدەن


توێژەران مەزەندەیان کردووە نەهەنگی شین ڕۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن پارچە مایکرۆپلاستیک وەردەگرن.

مایکرۆپلاستیک بریتیە لە تەنۆلکەکانی پاشماوەی پلاستیک کە درێژییەکەی لە 5 ملیمەتر کەمترە. ئەوان لە تێکچوونی چەندین جۆری بەرهەمی پلاستیکی و پاشماوەی پیشەسازییەوە دێن. ساڵانێکی زۆرە ئاستی تەنۆلکەکان لە زەریاکانی جیهاندا کۆدەبێتەوە. هێشتا بە باشی تێەگەیشتن لە ئەگەری کاریگەریی تەندروستی لەسەر نەهەنگەکان بەهۆی خواردنی مایکرۆپلاستیکەوە نیە.

زانایان لێکۆڵینەوەیان لە سێ جۆری نەهەنگی بالین کردووە کە بریتەیە لە جۆری شین، پەلدار و قەمبوور. نەهەنگی بالین بەبێ ددان لەدایک دەبێت. بەڵام پلێتێکی تایبەتیان لە دەمیاندایە هەیە خواردنەکان دەپاڵێون. ئەوان گیاندارە زۆر بچووکەکان دەخۆن، بە شێوەیەکی سەرەکی ئەو بوونەوەرە هاوشێوەی شرمپە کە پێیان دەوترێت کریل.

لێکۆڵینەوەیەکی توێژەران باس لەوە دەکەن، ئەو 10 ملیۆن پارچە مایکرۆپلاستیکەی نەهەنگی شین ڕۆژانە دەیخۆن، کێشیان نزیکەی 44 کیلۆگرامە.

نەهەنگی شین
نەهەنگی شین

ئەو نەهەنگانە لە کەناراوەکانی زەریای هێمن لە ئەمریکا لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. ئەنجامی توێژینەوەکان لەم دواییانەدا لە بڵاوکراوەی پەیوەندییەکانی سروشتدا بڵاوکرانەوە.

توێژینەوەکە دەریخستووە کە نەهەنگی پەلدار ڕەنگە ڕۆژانە تا 6 ملیۆن پارچەی مایکرۆپلاستیک وەربگرێت. توێژەران دەڵێن، نەهەنگی قەمبوور زیاتر کریل دەخۆن، پێدەچێت ڕۆژانە نزیکەی 4 ملیۆن پارچەی مایکرۆپلاستیک بخۆن. ئەو جۆرەی قومبوور کە حەز بە ماسی دەکەن لەوانەیە بڕێکی زۆر کەمتر وەربگرن، کە نزیکەی ٢٠٠ هەزار پارچەیە لە ڕۆژێکدا.

ماتیۆ ساڤۆکا هاوکار لە نووسینی توێژینەوەکە، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە نزیکەی لە٪99ی وردیلەی پلاستیک لە ئاژەڵەکانی دیکەوە هاتووە کە نەهەنگەکان دەیخۆن نەک لەو ئاوەی بە پاڵاوتنی دەمیاندا تێدەپەڕیت.

توێژینەوەکە هۆکارە جیاوازەکان نیشان دەدات کە نەهەنگی بالین لەوانەیە مەترسی زیاتریان لەسەر بێت بۆ وەرگرتنی مایکرۆپلاستیک. لەوانە شێوازی خۆراکدانیان و بڕی ئەو خۆراکانەی کە دەیخۆن و نزیکی ژینگەکەیان لە شوێنە پیسبووەکان.

نەهەنگی شین دەتوانێت درێژییەکەی بگاتە 30 مەتر. نەهەنگی پەلدار دەتوانێت بگاتە 24 مەتر، لەکاتێکدا نەهەنگی قەمبوور بەگشتی نزیکەی 15 مەتر دەبێت.

توێژەران بە پشکنینی ڕەفتاری گەڕان بەدوای خۆراکی 126 نەهەنگی شین و 65 نەهەنگی قەمبوور و 29 پەلدار، وەرگرتنی ڕۆژانەی مایکرۆپلاستیکیان خەمڵاندووە. ئەوان پێوانەکانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیان بەکارهێناوە کە بە پشتی ئاژەڵەکانەوە دەبەسترێتەوە. ئامێرەکە کامێرا و مایکرۆفۆن و شوێنپێهەڵگری جی پی ئێسی تێدابوو. پاشان ئاستی مایکرۆپلاستیکیان لەبەرچاو گرت کە لە ڕێڕەوی گەشتی نەهەنگەکاندا هەن.

توێژینەوەیەک کە ساڵی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، پێشنیاری ئەوە دەکات کە نەهەنگی شین لە کەناراوەکانی زەریای هێمن لە ئەمریکا ڕۆژانە نزیکەی 10 بۆ 20 تۆن کریل دەخۆن. نەهەنگی باڵدار مەزەندە دەکرێت ڕۆژانە 6 بۆ 12 تۆن کریل بخۆن، لەکاتێکدا قەمبوورەکان ڕۆژانە نزیکەی 5 بۆ 10 تۆن کریل یان 2 بۆ 3 تۆن ماسی دەخۆن.

لە توێژینەوە نوێیەکەدا دەرکەوتووە کە نەهەنگەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە قووڵایی زەریاکان لە 50 بۆ 250 مەتر دەبێت خۆراک دەخۆن. ئەمەش لەناو ئەو ناوچەیەیە کە بەرزترین ئاستی مایکرۆپلاستیکی پێوراو لە ژینگەی زەریای کراوەدا هەیە.

ڕاپۆرتەکانی حکومەتی ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە ژمارەی گیان لەدەستان بەهۆی مەیەوە لە بەرزبووندایە

بەپێی زانیارییە نوێیەکانی حکومەت، ڕێژەی مردن کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بگەڕێندرێتەوە بۆ خواردنەوەی مەی لە ئەمریکا لە ماوەی ساڵی یەکەمی پەتای کۆڤید-19دا نزیکەی %30 بەرزبووەتەوە.

ناوەندی کۆنترۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان پێشتر ڕایگەیاندبوو ژمارەی گشتیی مردنی لەو جۆرە لە ساڵانی 2020 و 2021دا بەرزبووەتەوە. دوو ڕاپۆرتی CDC لەم هەفتەیەدا وردەکاری زیاتریان خستۆتە ڕوو کە کام گروپ زۆرترین ڕێژەی مردنیان هەیە و کام ویلایەت زۆرترین ژمارەی مردنیان هەیە.

ماریسا ئێسێر، کە سەرکردایەتی بەرنامەی مەی CDC دەکات، وتی " وەک کێشەیەکی تەندروستی گشتی زۆرجار چاوپۆشی لە مەی دەکرێت"، "بەڵام هۆکارێکی پێشەنگی مردنە کە دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت".

ڕاپۆرتێک ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە، تیشکی خستۆتە سەر زیاتر لە دەیان جۆری مردن "بەهۆی مەیەوە" کە بە تەواوی تاوانبارکرابوون بە خواردنەوە. نموونە لەکارکەوتنی جگەر یان پەنکریاس بەهۆی مەیەوە، ژەهراویبوونی مەی، ڕشانەوە و هەندێک نەخۆشی دیکە. لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 52 هەزار گیانلەدەستدانی لەو جۆرە هەبووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2019دا 39 هەزار مردن هەبووە.

ڕێژەی مردن لەم جۆرە لە دوو دەیەی پێش پەتاکەدا زیادی کردبوو، ساڵانە بە ڕێژەی 70% یان کەمتر. لە ساڵی 2021دا بەڕێژەی 26% بەرزبووەتەوە، کە نزیکەی 13 باری مردن لە هەر 100 هەزار ئەمریکیدا دەکات.

مێریان سپێنسەر، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، ئەوە بەرزترین ڕێژەیە کە لە ماوەی لانیکەم 40 ساڵدا تۆمارکراوە.

نزیکترین خاڵی ڕەشی ناسراو لەلایەن گەردوونناسانەوە دەبینرێت

گەردوونناسان نزیکترین خاڵی ڕەشی ناسراویان لە زەوی دۆزیەوە کە تەنها 1600 ساڵی ڕووناکی لێیەوە دوورە.

زانایان ڕۆژی هەینی ڕاپۆرتیان دا کە ئەم خاڵە ڕەشە 10 هێندەی خۆری ئێمە گەورەترە و سێ هێندە نزیکترە لە خاوەن ژمارەی پێوانەیی پێشوو.

بە چاودێریکردنی جوڵەی ئەستێرەی یاوەری دەستنیشانکرا، کە نزیکەی هەمان مەودای زەوی بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە لە خاڵە ڕەشەکە.

کەریم ئەلبەدری لە سەنتەری هارڤارد-سمیسۆنیان بۆ فیزیای گەردوونناسی دەڵێت، سەرەتا خاڵ ڕەشەکە بە بەکارهێنانی کەشتی ئاسمانی گایای ئاژانسی واڵایی ئەوروپا دەستنیشانکراوە.

ئەلبەدری و تیمەکەی بەدواداچوونیان لەگەڵ چاودێری نێودەوڵەتی دووانە لە هاوایی کرد بۆ پشتڕاستکردنەوەی دۆزینەوەکانیان، کە لە ئاگادارییەکانی مانگانەی کۆمەڵەی گەردوونناسی شاهانەدا بڵاوکرایەوە.

توێژەران دڵنیا نین لە چۆنیەتی دروستبوونی سیستەمەکە لە ڕێڕەوی کاکێشاندا. ناوی گایان – بی ئێچ1 Ophiuchus (ئۆفی‌یوکەس)ـە، دەکەوێتە ناو کلوی مارهەڵگر.

وەرزی ئەنفلۆنزای ئەمریکا بە خێرایی دەستی پێکرد لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکانی تر

وەرزی ئەنفلۆنزای ئەمریکا بە شێوەیەکی نائاسایی خێرا دەستپێدەکات، ئەمەش تێکەڵەیەک زیاتر دەکات بۆ ڤایرۆسەکانی پاییز کە نەخۆشخانەکان و ژووری چاوەڕوانی نەخۆشخانەکانیان لەنەخۆش پڕکردووە.

بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، ڕاپۆرتەکانی ئەنفلۆنزا لە ئێستاوە لە 17 ویلایەتدا لە بەرزیدان، هەروەها ڕێژەی خەواندن لە نەخۆشخانە لەم زووانەدا بەم شێوەیە بەرز نەبووە لە دوای پەتای ئەنفلۆنزای بەراز لە ساڵی 2009ەوە. تا ئێستا بە مەزەندەکردنی 730 گیان لەدەستدان بە ئەنفلۆنزا، لەنێویاندا لانیکەم دوو منداڵ.

وەرزی ئەنفلۆنزای زستانە بەزۆری لە مانگی 12 یان یەکدا بەرز دەبێتەوە.

دکتۆر خۆسێ ڕۆمیرۆ لە CDC ڕۆژی هەینی وتی "ئێمە تووشبوونی زیاتر دەبینین لەوەی کە چاوەڕێمان دەکرد لەم کاتەدا".

وەرزی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا شتێکی چاوەڕواننەکراو نییە. وڵاتەکە لە ماوەی پەتای کۆڤید-19دا دوو وەرزی سوکی بەخۆیەوە بینی، شارەزایان نیگەرانن لەوەی کە ئەنفلۆنزا بە بەهێزی بگەڕێتەوە، چونکە خەڵکانی ماندوو لە کۆڤید دوورکەوتووەتەوە لە دەمامک و ڕێوشوێنی دیکە کە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکانی هەناسەدان دەکەن.

خوێندنگای کۆمەڵایەتی مۆنتیسسۆری لە شاری نیو ئەلبانی لە ویلایەتی ئیندیانا لە کۆتایی هەفتەدا گۆڕا بۆ وانەوتنەوەی گریمانە، چونکە زۆرێک لە خوێندکاران بەهۆی ئەنفلۆنزاوە نەخۆش بوون لە دەرەوە. لە ڕۆژی دووشەممەوە 500 خوێندکاری قوتابخانەکە دەگەڕێنەوە بۆ بەستنی دەمامک.

بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، بێرک فۆندرێن دەڵێت "هەموو کەسێک دەیەوێت منداڵی لە لە خوێندنگا بێت بە دڵنیایی‌یەوە ئەوەی پێویستە بیکەین دەیکەین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:10 0:00

XS
SM
MD
LG