Accessibility links

لە نێوەندی ناڕەزاییە بەرفراوانەکاندا سوپای پاسدارانی ئێران موشەکێکی هەڵگری مانگی دەستکرد تاقی دەکاتەوە


تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاویکردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی شەممە موشەکێکی نوێی هەڵگری سەتەلایتیان بەرەو ئاسمان هەڵدا، لە هەوڵێکدا بۆ نیشاندانی لێهاتوویی لە واڵاییدا لە کاتێکدا ناڕەزایەتییەکانی دژە حکومەت لە سەرانسەری وڵاتدا بەردەوامن.

ڕاشیگەیاند پاسداران بە سەرکەوتوویی موشەکەکەیان هەڵدراوە کە بە قائیم-100 ناونراوە، لە ڕاپۆرتەکەدا شوێنەکەی ئاشکرا نەکراوە بەڵام لە بەندەری واڵایی ئێرانی ئیمام خومەینی دەچێت لە گوندەکانی پارێزگای سێمنان.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای سەر بە دەوڵەت ڕایگەیاند، مووشەک هەڵگرەکە دەتوانێت مانگی دەستکرد بە کێشی 80 کیلۆگرام بخاتە خولگەوە کە نزیکەی 500 کیلۆمەتر لە زەویەوە دوور.
ژەنەڕاڵ ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی بەشی واڵایی پاسداران ڕایگەیاند، هیوادارە بەم زووانە پاسداران موشەکەکە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی سەتەلایتی نوێ بە ناوی ناهید بخاتە خولگە.

ئێران دەڵێت، بەرنامەی مانگی دەستکردی وڵاتەکەی، هاوشێوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی، بە ئامانجی لێکۆڵینەوەی زانستی و بەکارهێنانە مەدەنییەکانی دیکەیە. ئەمەریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا لە مێژە گومانیان لەو بەرنامەیە هەیە، چونکە دەتوانرێت هەمان تەکنەلۆجیا بۆ پەرەپێدانی مووشەکی دوور مەودا بەکاربهێنرێت. لە کاتێکدا هەڵدانەکانی پێشووشی لەلایەن ئەمەریکاوە سەرکۆنە کران.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG