Accessibility links

کۆریای باکور 4 مووشەکی بالیستیکی ئاڕاستەی دەریا کرد لەکاتێکدا ئەمەریکا و سیئۆل کۆتایی بە مەشقەکان دەهێنن


سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کۆریای باکور ڕۆژی شەممە چوار مووشەکی بالیستیکی کورت مەودای ئاڕاستەی دەریای ڕۆژئاوا کرد، لە کاتێکدا سیئۆل و واشنتۆن کۆتاییان بە مانۆڕێکی سەربازی باڵای شەش ڕۆژە هێنا.

کۆریای باکور لەم هەفتەیەدا زنجیرەیەک مووشەکی خستووەتە خوارەوە، کە لەلایەن ئەمەریکا و کۆریای باشوور و ژاپۆنەوە سەرکۆنە دەکرێت، هەروەها قسە و باسەکانیش دروست دەکات لەسەر ئەوەی کە ڕەنگە خۆی ئامادە بکات بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2017ەوە.

مووشەکەکانی ڕۆژی شەممە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا و کۆریای باشوور مەشقی "گەردەلولی وریا"یان کۆتایی پێهێنا کە ڕۆژی دووشەممە دەستیان پێکرد.

سیئۆل ئاماژەی بەوەشکرد، مووشەکەکان بە دووری 130 کم هەڵدراون، بەرزییەکەی گەیشتووەتە نزیکەی 20 کیلۆمەتر.

بەپێی وتەی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور، مانۆڕەکەی هاوپەیمانان نزیکەی 240 فڕۆکەی سەربازی و دوو فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری ستراتیژی ئەمەریکی بی-1 بی و هەروەها چوار فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 و چوار فڕۆکەی ئێف 35 ئەی بەشداربوون.

XS
SM
MD
LG