Accessibility links

دوو سیناتۆری ئەمەریکا لە ئۆکرانیا بەڵێنی بەردەوامی هاوکارییە مرۆییەکان دەدەن بەر لە وەرزی زستان


دوو سیناتۆری ئەمەریکایی لە ئۆکرانیا بەڵێنی بەردەوامبوونی پشتیوانی مرۆیییان بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستاندا.

کریس کونزی دیموکرات و ڕۆب پۆرتمان کۆماری لەکاتی سەردانی ناوەندێکی دابەشکردن لە کیێڤ و قسەکردنیان لەگەڵ ئەو خێزانانەی کە خۆیان بۆ وەرزێکی تاریک و سارد ئامادە دەکەن، جەختیان لەسەر پابەندبوونیان بە هاوکاری خەڵکی ئۆکرانیا کردەوە، لە کاتێکدا ڕووبەڕووی کەمی گەرمکەرەوە و کارەبا دەبنەوە.

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا دەڵێن، بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی وزە، لە 40%ی سیستەمی وزەی وڵاتەکەیان لەکارکەوتووە و دەیان هەزار کەس بێ کارەبا بوون. هەرچەندە تیمەکان بە خێرایی کار لەسەر چاککردنەوەکان دەکەن، بەڵام دڵنیا نین لەوەی کە دەتوانن لەگەڵ زیانەکاندا بەردەوام بن.

ڕووسیا وەڵامی سەرکەوتنی ئۆکرانیای لە بەرەکانی شەڕ دایەوە و جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر نەک هەر بەرەکانی شەڕ، بەڵکو هێرشی کردە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیا.

'گرنگترین خەبات بۆ ئازادی'

بەپێی ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، لە دوای هێرشە داگیرکارییەکانی ئۆکرانیا لە مانگی دووی ئەمساڵەوە، حکومەتی ئەمەریکا یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە ملیۆنان کەس لە ئۆکرانیا و وڵاتانی دراوسێ کردووە.

مانگی ڕابردوو ئەمەریکا وەبەرهێنانێکی 55 ملیۆن دۆلاری بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ژێرخانی گەرمکەرەوەی ئۆکرانیا ڕاگەیاند بۆ پشتگیریکردن لە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بۆری و ئامێرەکانی دیکە کە پێویستن بۆ گەرمکردنی ماڵان، نەخۆشخانەکان، قوتابخانە و شوێنە بازرگانییەکان.

XS
SM
MD
LG