Accessibility links

ڕووسیا :میدیا ڕۆژئاواییەکان هەوڵی وروژاندنی گرژییەکانی کەنداو دەدەن


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممه به هاوتا ئێرانییەکەی وتوە میدیاکانی ڕۆژئاوایی هەڵمەتێکیان دەستپێکردووه ، که ده توانێت گرژی و ئاڵۆزی له که نداودا بخۆلقێنێت .

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە کورتەیەکی لێدوانەکانی خستە ڕوو، ڕایگەیاند لاڤرۆڤ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حوسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان، باسی لە "زیانەکانی ئەو هەڵمەتەی زانیارییانە کردوە کە میدیای ڕۆژئاوا دەستیپێکردووە"،

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لاڤرۆڤ بە ئەمیرابدوڵڵاهیانی ڕاگەیاندووە، ئەم جۆرە کارانە دەتوانن ببێتە هۆی پەرەسەندنێکی مەترسیداری گرژییەکان لە ناوچەکەدا کە لەڕووی ستراتیژییەوە گرنگە.

واشنتن ڕۆژی سێشەممە نیگەرانیی خۆی لە هەڕەشەی دیارینەکراوی ئێران لە دژی سعودیە دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەگەر پێویست بکات درێغی ناکات لە وەڵامدانەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، سعودیە زانیاری هەواڵگری لەگەڵ ئەمەریکادا هاوبەش کردووە و هۆشداری دەدات لە هێرشێکی نزیک لە لایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئامانجەکانی شانشینی سعودیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG