Accessibility links

ئێران تیمێک ڕەوانەی ڤیەننا دەکات بۆ تاوتوێکردنی بەرنامە ناوکییەکەی


حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، شاندێکی ئێرانی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ڤیەننا دەکات لە هەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێک لە ئێرانەوە ڕەوانەی ڤیەننا دەکەین بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و هیوادارین بە پشتبەستن بەو شتانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێککەوتووین لەسەری، کێشەکانی کە ماونەتەوە چارەسەر بکەین .

ئەمیرابدوڵڵاهیان هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ جۆزێپ بۆرێل، دیپلۆماتکاری باڵای یەکێتی ئەوروپا قسە دەکات بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی تاران لە ساڵی 2015 دا لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان.

دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ، ڕاگیراون و بەرپرسان دەڵێن خاڵە گرنگە هەڵپەسێردراوەکان داواکاریی ئێران بووە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لێکۆڵینەوە لە شوێنەواری یۆرانیۆم کۆتایی پێبهێنێت کە لە شوێنە ڕانەگەیەنراوەکاندا دۆزراوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG