Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا: لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا ئەڵمانیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئێران دەکات


وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەڵمانیا ڕۆژی پێنجشەممە لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشت کردووە بۆ گفتوگۆکردن.

ئێران باڵیۆزی ئەڵمانیای بانگ کرد بۆ تۆمەتبارکردنی بەرلین بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمەش لە نێوەندی خۆپیشاندانە بەرفراوانەکاندا دێت کە لە دوای مردنی ژنێکی تەمەن 22 ساڵی کورد بەناوی ژینا ئەمینی لە ژێر دەستی پۆلیسی ڕەوشتی ئێران هەڵگیرسا.

ئه‌ڵمانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، به‌ده‌ر له‌ پاکێجێکی سزاکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا که‌ پێشتر ڕاگه‌یەندراوه‌ وەک‌ کاردانه‌وه‌ لەسەر‌ ڕه‌وشی مافەکانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌، کۆتوبەندەکانی گەشتکردن‌ بۆ ئێران بۆ هاتنە ناو وڵاتەکەی توندتر ده‌کاته‌وه‌.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG