Accessibility links

بۆریس جۆنسن هەوڵی بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران دەدات


بۆریس جۆنسن ڕۆژی شەممە گەڕایەوە بەریتانیا لەکاتێکدا هەوڵێکی بوێرانە دەدات بۆ بردنەوەی خولی دووەم وەک سەرۆک وەزیران تەنها چەند هەفتەیەک دوای ناچارکردنی دەستلەکارکێشانەوەی، هەندێک لە هاوکارەکانی هۆشدارییان دا کە گەڕانەوەی ڕەنگە ئاژاوەی سیاسی زیاتر دروست بکات.

کاندیدە ئەگەرییەکان بۆ جێگرتنەوەی سەرۆکوەزیران لیز ترەس کە دوای شەش هەفتە لە پۆستەکەی ڕۆژی پێنجشەممە وازی لە پۆستەکەی هێنا، دەستیان بە کۆتاییهێنان کردوە بە هەفتەیەکی هێمنانە لە لۆبیکردن بۆ دەستەبەرکردنی کاندیدکردنی پێویست بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی سەرکردایەتی پێش وادەی ڕۆژی دووشەممەدا.

جۆنسن کە کاتێک ترەس دەستی لەکارکێشایەوە لە کەناری کاریبی لە پشوودا بوو، تا ئێستا بە ئاشکرا هیچ لێدوانێکی نەداوە سەبارەت بە پێشنیارکردنی بۆ پۆستە کۆنەکەی. جۆنسن پشتگیری دەیان پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران وەرگرتووە، بەڵام پێویستی بە دەستەبەرکردنی 100 کاندید هەیە بۆ ئەوەی بیری لێبکرێتەوە.

جەیمس دودریج وەزیری بازرگانی رایگەیاند، جۆنسن پێی وتووە "بۆ ئەوە ئامادەیە". وتیشی تا ڕۆژی شەممە، جۆنسن 100 پاڵێوراوی مسۆگەر کردووە، هەرچەندە بە پێی ڕۆیتەرز تەنها پشتگیری 40 یان بەدەستهێناوە، وا دەردەکەوێت ریشی سوناک وەزیری پێشووی گەنجینەی بەریتانیا ، پشتیوانکردنی 100 کەسی تێپەڕاندووە.

جیی باسە سووناک بەربژێری هەرە لەپێشە، کە لە رکابەرایەتیی پێشوودا، لە دوای ترەس، لە پلەی دووەمدا بوو.

سوناک چەندین جار هۆشداریی بە پارتی پارێزگاران دابوو کە پلانەکەی ترەس بۆ کەمکردنەوەی باج، کاریگەری خراپی دەبێت

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز.

XS
SM
MD
LG