Accessibility links

سی ئێن ئێن: کۆشکی سپی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئیلن ماسک بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بە ئێران


سی ئێن ئێن ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی وتووێژی لەگەڵ ملیاردێر ئیلۆن ماسک کرد سەبارەت بە دانانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی سەتەلایتی سپایکس لە ئێران.

ئاژانسە هەواڵییەکە بە وتەی بەرپرسانی ئەمەریکا کە ئاشنای ئەو گفتوگۆیانە بوون گوتیان کۆشکی سپی سەرنج دەخاتە سەر خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کە بە ستارلینک ناودەبرێت وەک ڕێگایەک بۆ دەستڕاگەیشتنی ئێرانییەکان بە ئینتەرنێت و دەربازبوونیان لە سنوردارکردنی ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە.

حکومەتی ئێران دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو لە دوای مردنی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ کە لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئەو وڵاتە دەستگیرکرا، بە توندی دەستی بە کەمکردنەوە و سنوردارکردنی ئینتەرنێت کرد.

بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند “ ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو شتێک بکەین کە لە تواناماندا بێت بۆ پشتیوانیکردن لە ئاواتەکانی گەلی ئێران."

ئاماژەی بەوەشکرد کە بەڕاستی ئەمە بزووتنەوەیەکی ئێرانییە کە بە پێشەنگی کچانی گەنج بەرپا بووە و هەموو چینەکانی دیکەی کۆمەڵگای گرتۆتەوە. ئەو بەرپرسە، گوتیشی "ئێمە بە هیچ شێوەیەک نامانەوێت بزووتنەوەکەیان و تەڤگەرەکەیان ڕێگەی لێبگیرێت."

XS
SM
MD
LG