Accessibility links

پنتاگۆن: وەزیرانی بەرگری ئەمەریکا و ڕووسیا لە نێوان قەیرانەکانی ئۆکرانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ڕووسیا RIA بڵاویکردەوە، سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕۆژی هەینی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئەمەریکاییەکەی لۆید ئۆستن ئەنجامدا و تاوتوێی پرسەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئۆکرانیایان کرد.

هەروەها پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری قسەی کرد و جەختی لە گرنگی پاراستنی پەیوەندییەکان کردەوە لە سەروبەندی شەڕی ئۆکرانیادا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG