سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس، لە ناوچەی زنانەی سنووری قەزای خورماتووی پارێزگای سەڵاحەدین، ، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند” کەمێک لەمەوبەر لە ناوچەی زنانە، بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی کۆماندۆی سەر بەیەکێتی نیشتیمانی دا تەقیووەتەوە، ئەفسەرێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی تریش برینداربوون، لە نێو بریندارەکاندا فەرماندەی گشتی کۆماندۆی تێدایە.”
بەوتەی سەرچاوەکە، فەرماندەی کۆماندۆ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی بۆ چارەسەرکردن.
سەرچاوەکە وتیشی” هێزەکە بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە لە دژی چەکدارانی داعش رۆیشتوونەتە سنورەکە، بەڵام بۆمبێکی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوە.”