Accessibility links

رووسیا رۆژانە 10 هەزار کەس لە ناوچەی خێرسۆنی ئۆکرانیا دەگوازێتەوە


ڕێبەری ناوچەی خێرسۆن کە لەلایەن ڕووسیاوە دانراوە، ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداران پلانیان هەیە لە ماوەی شەش ڕۆژی داهاتوودا نزیکەی 50-60 هەزار کەس بگوێزنەوە لەم دەمەی فشارەکانی هێرشەکانی ئۆکرانیا پەرەدەستێنێت.

لە لێدوانێکیدا لە پەخشێکی کەناڵی ئۆنلاینی "سۆلۆڤیێڤ لایڤ"، ڤلادیمێر سالدۆ، پارێزگاری لەلایەن ڕووسیاوە دەستنیشانکراوە، وتی دەسەڵاتداران خەڵکی مەدەنی دەگوازنەوە بۆ بەرەی چەپی دنیپرۆ بە مەبەستی "سەلامەتی " و تا ڕێگە بە سوپاکان بدەن "بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵە بکەن".

سالدۆ وتی: "بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە ئۆتۆمبێل بەناو سەنتەری هەرێمدا ڕۆیشتم. لە دەرەوەی ناوچەکەشەوە هیچ شتێک نەبوو کە ئاماژە بەوە بکات کە فشارێکی زۆر هەبووە".

وتیشی: "بەڵام کاتێک گەیشتمە بەندەری ڕووبارەکە بینیم کە بەلەمەکان چاوەڕێیان دەکرد و لە ئێستاوە خەڵکیان بارکردووە کە ئامادەن بچنە کەناری چەپی دنیپرۆ"، ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخەکە "خەریکە گرژ دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شەش ڕۆژی داهاتوودا ڕەنگە ڕۆژانە 10 هەزار کەس بگوازرێنەوە، هەروەها لە هەندێک ناوچە لە ڕووسیا ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی خەڵک دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG