Accessibility links

تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەدات لە لەدەستدانی بینایی 64 برینداری چەکی کیمیایی کە چاوەڕێی بودجە لە حکومەت دەکەن


لە دوای کیمیابارانی هەڵەبجەوە لە 16ی مانگی سێی 1988 تاوەکو ئێستا نەتوانراوە سیستەمێکی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان دابنرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش نەیتوانیووە وەک پێویست بریندارانی چەکی کیمیایی چارەسەر بکات، بە ناچاری هەندێکیان خۆیان دەچنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر و هەندێکی دیکەشیان دۆخی دارایان باش نیە و چاویان لەو هاوکاریانەی حکومەتە کە ناو بە ناو بودجەیان بۆ دابین دەکات تا لە دەرەوەی عێراق چارەسەر بکرێن ئەمەش نیگەرانی لێکەوتووەتەوە .

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەنێت بینای 64 برینداری چەکی کیمیایی لە ژێر مەترسیدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی 262 ملیۆن دیناری بۆ چارەسەرکردنیان دەربڕیووە و لە ئێستادا نوسراوەکەیان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر بڕە پارەکەیان سەرف نەکرێت بەشێک لەو بریندارانەی چەکی کیمیایی چاوەکانیان لەدەست دەدەن .

دکتۆر ئازاد مستەفا قادر بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" داوا لە وەزیری دارایی دەکەین ئەو 262 ملیۆن دینارە سەرف بکرێت تا بینای ئەو بریندارانی چەکی کیمیایی لەدەست نەدرێت چونکە دواتر بۆیان ناگەڕێتەوە، ئەمە وەک زەنگێکی مەترسیدار بە وەزیری تەندروستی و دارایی دەدەین."

هەلاڵە جەلال بریندارێکی چەکی کیمیاییە دەڵێت" چاوێکم لەدەست داوە و جیهاز بەکاردەهێنم، ئێستا کێشەی سییەکانم هەیە و لەسەر تێچووی خۆم دووجار نەشتەرگەری چاوم کردووە، ئێستا حکومەت دەیەوێت مینحەی ئەوانەش ببڕێت کە مووچەی دیکەیان هەیە و بەرکەوتەی چەکی کیمیایین، لە کاتێکدا ئەوەی وەریدەگرین دەیدەین بە چارەسەر".

لە ساڵی 2010 وە نەخۆشخانەیەک لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ بریندارانی چەکی کیمیایی دروست کراوە بەڵام لە ساڵی 2019 کراوەتەوە، بە جۆرێک گرێبەستەکە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە و ئامێر و پێداویستیە پزیشکیەکانی بەشێکی زۆری لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازییەکانەوە بۆ دابینکراوە، ئەو بریندارانەی پێویستیان بە نەشتەرگەری سییەکان و چاو هەیە لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دەدرێت .

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:53 0:00
XS
SM
MD
LG