Accessibility links

لە کاتێکدا پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بە مووشەک هێرش دەکرێتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا


سوپای عێراق ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە 9 موشەک ئاڕاستەی دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدا کران، کە باڵەخانەی حکومی و نوێنەرایەتییە بیانییەکانی تێدایە، بە ماوەیەکی کەم پێش دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ لەنێو بنبەستێکی سیاسی درێژخایەندا.

سوپا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەند ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش برینداربوون، بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.

شایەتحاڵەکان و سەرچاوەکانی پەرلەمان ڕایانگەیاند لانیکەم سێ موشەک لە ناوچەی سەوز کەوتوونەتە خوارەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG