ئەمەریکا ڕایگەیاند زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015ی ئێران "لە ئێستادا سەرنجی ئێمە نییە" و گوتی تاران گرنگییەکی کەمی بە زیندووکردنەوەی ئەو پەیمانە نیشانداوە و واشنتۆن سەرنجی لەسەر چۆنیەتی پشتیوانیکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەمەریکا ئارەزووی بەدواداچوونی وتووێژەکان دەکات بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە کە بەپێی ئەو پەیماننامەیە ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە بەرامبەر ڕزگاربوون لە سزا ئابوورییەکان سنووردار کردووە. نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامدا گوتی " لە ئێستادا سەرنجی ئێمە لەسەر ئەوە نییە."
پرایس له كۆبوونهوهیهكدا گوتی "زۆر ڕوونه و ئێرانییهكانیش زۆر به ڕوونی باسیان لهوه كردووه، كه ئهمه ڕێككهوتنێك نییه ئامادهیان كردبێت و ئەنجامی بدەن. به دڵنیاییهوه ئهو ڕێكهوتنه نزیك نییه."
گوتیشی "هەموو ئەو شتانەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بیستوومانە، ئەوە پیشان دەدات کە ئەوان هەڵوێستیان گۆڕیوە، بۆیە لە ئێستادا سەرنجمان لەسەر ئەو ئازایەتی و بوێرییە کە گەلی ئێران لە ڕێگەی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکانییەوە دەیکەن.
لە کاتێکدا گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمەریکا لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 چەقیبەستووە، تاران ژمارەیەکی زیاتر لە سەنتەرفۆجی پێشکەوتووی هێناوە کە لە ڕێککەوتنەکەدا بەکارهێنانی قەدەغەکراوە بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو.
ئێران بەم دواییە سێ سەنتەرفیوجی پێشکەوتووی IR-6 ی لە دەزگای یۆرانیۆمی ژێرزەمینی ناتانز دامەزراندووە. دیپلۆماتان دەڵێن IR-6 پێشکەوتووترین سەنتەرفیوجی ئێرانە. ڕاپۆرتی پشکێنەرانی کە شەشی مانگی 9 پشتڕاستی کردووەتەوە کە سێهەم سەنتەرفیوجی IR-6 دەستی بە پیتاندن کردووە.