Accessibility links

سەرۆکی لوبنان: لە هەفتەی داهاتووەوە گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سوریایی بۆ وڵاتی خۆیان دەستپێدەکات


سەرۆکی لوبنان مشێڵ عۆن دەڵێت دەستدەکرێت بە گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سوریایی لە لوبنان و ئەم بڕیارەش نیگەرانی لای زۆرێک لە پەنابەرانی سوریایی لەو وڵاتەدا دروستکردووە.
مشێڵ عۆن لە لێدوانەکەی ڕۆژی چوارشەممەیدا ڕایگەیاند ئەم بڕیارە بە زووی جێبەجێدەکرێت و گروپەکانی پەنابەران لە کۆتایی هەفتەی داهاتووەوە دەست بە گەڕانەوە دەکەن.
بەڵام ئەم بڕیارە بووەتە جێی نیگەرانی زۆرێک لەو پەنابەرە سوریاییانەی کە لە لوبنان دەژین.

منداڵانی پەنابەری سوریایی لە کەمپێکی پەنابەراندا لە لوبنان
منداڵانی پەنابەری سوریایی لە کەمپێکی پەنابەراندا لە لوبنان

جیهان قەرەحەسەن، پەنابەرێکی سوریاییە لە لوبنان و هەر لە پاش دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا ڕووی لە لوبنان کردووە، نیگەرانە لە بڕیاری گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ سوریا و دەڵێت " ئەم بڕیارە بڕیارێکی هەڵەیە لەبەر ئەوەی ڕەوشی سوریا هێشتا ئارام نییە گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکەیان مەترسییان لەسەر دروست دەکات. "

خاتوو قەرەحەسەن دایکی دوو منداڵە لە لێدوانێکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەو هیوایە چووەتە لوبنان کە بتوانێت منداڵەکانی لە ڕەوشێکی ئارامدا پەروەردە بکات دەڵێت " هاتمە لوبنان تا منداڵەکانم لە ڕەوشێکی ئارامتر گەورە بکەم، ئێستا ترسم هەیە منداڵەکانم جارێکی تر بگەڕێنمەوە بۆ ئەو دۆخەی ئێستا سوریا تیایدایە."
زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەری سوریایی لوبنانی دراوسێ دەژین دۆخی ئەو پەنابەرانە لە ڕەوشێکی ناوهەمواردایە لەو کاتەوەی لە ساڵی 2019وە قەیرانێکی زۆری دارای ڕووی لە وڵاتەکە کرد و دراوی ئەو وڵاتە لە سەدا 90 ی نرخی خۆی لەدەست دا.


XS
SM
MD
LG