Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت مەترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ساڵی 1962ەوە بەرزترین ئاستی مەترسیە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن گوتی مەترسی ڕوودانی جەنگێکی گەورەی یەکلاکەرەوە بەرزترین مەترسیە لە سەرەتای شەستەکانەوە، چونکە دۆڕانەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا هانی بەرپرسانی ڕووسیای دا کە گفتوگۆ لەسەر بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بکەن.

بایدن لە هەڵمەتێکی هەڵبژاردندا لە نیویۆرک بۆ لیژنەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سیناتۆری دیموکراتەکان گوتی: لە دوای کێنێدی و قەیرانی مووشەکی کوباوە ڕووبەڕووی مەترسیەکی لەو شێوەیە نەبووینەتەوە.

لە مانگی 10ی ساڵی 1962دا ئەمەریکا و یەکێتی سۆڤیەت لە لێواری ململانێی ئەتۆمیدا بوون دوای ئەوەی جێگیرکردنی مووشەکی بالیستیکی ئەمەریکا لە تورکیا و ئیتاڵیا بە جێگیرکردنی مووشەکی هاوشێوەی سۆڤیەت لە کوبا بەرپەرچ درایەوە.

سەرۆک بایدن گوتیشی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن، " کەسێکە کە تاڕادەیەک باش دەیناسم"، گاڵتە ناکات کاتێک باس لە بەکارهێنانی "چەکی ئەتۆمی یان بایۆلۆژی یان کیمیایی" دەکات.

بایدن گوتی "پێموانییە شتێکی وا هەبێت وەک توانای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی کە بتوانرێت بە ئاسانی کۆتایی پێ بهێنرێت."

بایدن گوتیشی پوتن لە کوێ ڕێگای دەرچوون لەم دۆخە دەدۆزێتەوە؟ " لە کاتێکدا ئەو لە دۆخێکدا خۆی دەبینێتەوە کە نەک هەر ڕووخساری لەدەست بدات بەڵکو دەسەڵاتێکی بەرچاو لەناو ڕووسیادا لەدەست دەدات."

گوتیشی ئەو لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا هێشتا هەوڵی ئەوە دەدەن کە ڕێگای یەکلاکەرەوەی پوتن لە ئۆکرانیا بدۆزنەوە."

دووپاتیکردەوە کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئۆکرانیا.


XS
SM
MD
LG