Accessibility links

چالاکوانانی ئۆکرانیا و ڕووسیا و بێلاڕووس خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەست دەهێنن


خەڵاتی ئاشتی نۆبڵی ئەمساڵ بە سێ کەس بەخشرا: ئالێس بیالیاتسکی، یەکێک لە دەستپێشخەرانی بزووتنەوەی دیموکراسی کە لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە بێلاڕووس سەریهەڵدا و دوو گروپی مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخراوێکی ڕووسی و سەنتەری ئازادییە مەدەنییەکان کە گرووپێکی ئۆکرانییە.

خەڵاتی ئاشتی ساڵی ڕابردوو بەخشرایە ماریا ڕیسا لە فلیپین و دیمتری موراتۆڤ، ڕووسی. لیژنەی نۆبڵ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دووانەی خەڵاتەکەیان وەرگرتووە “ بەهۆی هەوڵەکانیان بوو بۆ پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین، کە دەستپێشخەریەکە بۆ دیموکراسی و ئاشتی بەردەوام."

خەڵاتی نۆبڵ بریتییە لە بڕوانامەیەک و مەدالیایەکی زێڕ و بڕی 10 ملیۆن کرۆن کە دەکاتە 1.15 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی.

موراتۆڤ مەدالیای نۆبڵی خۆی فرۆشت بۆ ئەوەی هاوکاری منداڵانی ئۆکرانیا بکات کە بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون. خێرخوازێکی نەناسراو مەدالیاکەی بە بڕی 103 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار کڕی.

براوەکانی دیکەی خەڵاتی ئاشتی بەناوبانگی نۆبڵ بریتین لە: مارتن لوثەر کینگ جونیۆر، خاچی سوور، نێڵسۆن ماندێلا، دایە تێرێزا، کەمپەینی نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەکی ئەتۆمی، داگ هامارسکیۆڵد و باراک ئۆباما.

لە جەنگی جیهانی دووەمدا، لە ساڵانی 1940-1945 هیچ خەڵاتێک نەدرا.

XS
SM
MD
LG