Accessibility links

ئەندامێکی پێشووی هێزەکانی پۆلیس لە تایلەند 22 منداڵ لە باخچەیەکی ساوایاندا دەکوژێت


پۆلیسی تایلەند ڕادەگەیەنێت، ئەندامێکی پێشووی هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکە لە هێرشێکی چەقۆ و چەکدا 38 کەسی کوشتووە لە ناویاندا 22 منداڵیش، پاشان لە ماڵەکەی خۆیاندا ژن و منداڵەکەی کوشتووە بەرلەوەی خۆی بکوژێت.
پۆلیس منداڵەکانی لە باخچەیەکی ساوایانی ئوتی ساوەن کوژران، کە نزیکەی 500 کیلۆمەتر دوورە لە بانکۆکی پایتەختەوە، زۆربەیان بە چەقۆ لێیان درابوو.
پۆلیس ناسنامەی هێرشبەرەكەی راگەیاندووە كە ئەندامێكی پێشووی ئەو هێزە بووە كە ساڵی رابردوو بەهۆی ماددە هۆشبەرەكانەوە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەكان رووبەڕووی دادگا بووەوە.
پایزال لویسۆمبۆن، وتەبێژی پۆلیس بە کەناڵی تای پی بی ئێسی ڕاگەیاند، ئەو پیاوە پێشتر لە دادگادا بووە و دواتر چووبوو بۆ ئەو باخچەی ساوایانە تا منداڵەکەی بباتەوە.

ئەم وێنەیە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکراوە کە نیشان دەکات ژنێک لە درەوەی ئەو نێوەندی چاودێری منداڵانەی کە 22 منداڵی تێدا کوژراوە، باوەشی بە مندالەکەیدا کردووە.
ئەم وێنەیە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکراوە کە نیشان دەکات ژنێک لە درەوەی ئەو نێوەندی چاودێری منداڵانەی کە 22 منداڵی تێدا کوژراوە، باوەشی بە مندالەکەیدا کردووە.

پایزال گوتیشێ کاتێک منداڵەکەی لەوێ نەدۆزییەوە دەستی کرد بە کوشتنکارییەکە.
جیداپا بۆنسوم کە لە ئۆفیسێکی نزیک ئەو شوێنە کار دەکات بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کاتێک بکوژەکە گەیشتووەتە ئەو نێوەندە نزیکەی 30 منداڵ لەوێ بوون کە ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ رۆژەکانی تر ژمارەیکەی کەمتربووە لە کاتێکدا بارانێکی زۆر وایکردبوو زۆربەی دایک و باوکەکان منداڵەکانیان نەبەن. ئەو گوتیشی " هێرشبەرەکە نزیکەی نیوەرۆ هات و سەرەتا بە کوشتنی چواو پێنج کاربەدەستی نێوەندی چاودێری منداڵان دەستی پێکرد." ڕایشیگەیاند سەرتا خەڵکی وایانزانی تەقەکان دەنگی یارییە ئاگرینەکان بوون "بەڕاستی مت بووین. ئێمە زۆر ترساین و ڕامانکرد بۆ ئەوەی خۆمان بشارینەوە کاتێک زانیمان تەقەکردنە. ئەوەندە منداڵ کوژران، من هەرگیز شتێکی لەو جۆرەم نەبینیوە."

XS
SM
MD
LG