Accessibility links

باقر نەمازی هاووڵاتیەکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئێرانی، پاش شەش ساڵ و نیو لە زیندان، وڵاتەکە بەجێدەهێڵێت


باقر نەمازی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئێرانی، پاش بەسەربردنی زیاتر لە شەش ساڵ و نیو بە شێوەیەکی نایاسایی لە زیندانی ئەوین، ئێرانی بەجێهێشت و گەیشتە عومان.
پارێزەری بەڕێز نەمازی ئەم هەواڵەی بۆ بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا پشتڕاست کردەوە. ئێران ئەو کاربەدەستەی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکانی کە تەمەنی 85 ساڵە لە ساڵی 2016وە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ حکومەتی بیانیدا زیندان کرد و سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند پێش ئەوەی لە ساڵی 2018 بە هۆکاری تەندروستی ئازاد بکرێت. لەو کاتەشەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرە.
لەم هەفتەیەدا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەایند ڕێگە بە نەمازی دراوە ئێران بەجێبهێڵێت بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی. سیماک نەمازی کوڕی باقر نەمازیش هەر لە ساڵی 2016 بەهەمان تۆمەت سزادرا، کە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتی سەر هەردووکیان بە بێبنەما وەسف دەکات.

XS
SM
MD
LG