Accessibility links

بەهۆی دۆزینەوەی جینی لەسەر بنچینەی پەرەسەندنی مرۆڤ، زانایەک خەڵاتی نۆبڵ دەباتەوە


“مرۆڤایەتی هەمیشە سەرسام بووە بە سەرچاوەی سەرهەڵدانی خۆی. ئێمە لە کوێوە هاتووین و چۆن پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ ئەوانەی کە پێش ئێمە هاتوون؟" ئەمە بریتی بوو لە وتاری ئانا وێدێل، ئەندامی ئەنجومەنی نۆبڵ لە پەیمانگای کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵم، کاتێک لە 3 ی مانگی دە خەڵاتی نۆبڵی پێشکەشکرد بە زانای سویدی سڤانتێ پێبۆ بۆ دۆزینەوەیەکی سەبارەت بە پەرەسەندنی مرۆڤ.

لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ ڕایانگەیاند کە سڤانتێ پێبۆ توانیویەتی “ئەرکێکی مەحاڵ" جێبەجێبکات بەهۆی ئەوەی کە کۆدی بۆماوەیی (جینی) نیاندەرتاڵەکانی شکاندووە بە پشتبەستن بە پشتبەستن بە زنجیرەکردنی DNA لە پارچە ئێسکێکی 40 هەزار ساڵە.

خەڵاتەکەی نۆبڵ پێکهاتووە لە 10 ملیۆن کرۆنی سویدی کە دەکاتە نزیکەی 859 هەزار دۆلار.

شارەزایان دەڵێن دۆزینەوەکە یارمەتی مرۆڤایەتی دەدات کە تێگەیشتنی باشتری دەستبکەوێت لەسەر سیستەمی بەرگری مرۆڤ و ئەو خەسڵەتانەی جیاماندەکاتەوە لە ئامۆزا لەناوچووەکانمان، لە هەمانکاتدا وەڵامی ئەوە بداتەوە کە مرۆڤ چۆن توانی بمێنێتەوە لەکاتێکدا نیاندەرتاڵ لەناوچوو.

سڤانتێ پێبۆ و تیمەکەی ئەوەیاندۆزیوەتەوە کە زۆربەی مرۆڤەکانی ئێستا 1% بۆ 4%ی DNA یان لەگەڵ نیاندەرتاڵەکاندا هاوبەشە، واتە نیاندەرتاڵەکان و هۆمۆ ساپیێنس تێکەڵاوی یەکتر بوون و منداڵیان بووە پێش ئەوەی نیاندەرتاڵەکان لەناو بچن نزیکەی 40 هەزار ساڵ لەمەوبەر.

سەرچاوە: بی بی سی، سی ئێن ئێن

XS
SM
MD
LG