Accessibility links

سەرجەم کارمەند و پزیشکانی تەندروستی هەڵەبجە وەرگرتنی مووچەکانیان لە حکومەت ڕەتکردەوە


وەک هەڵوێستێکی مەدەنی و مرۆیی سەرجەم کارمەندانی تەندروستی لە بەرامبەر پێنەدانی مووچەی کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکان کە ئەمڕۆ بڕیار بوو لەگەڵ مووچەی سەرجەم کارمەندان و پزیشکان پێیان بدرێت، وەرگرتنی مووچەکانیان ڕەتکردەوە و داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، چاوێک لە ژیانی خراپی کرێکارەکان بکات و بەڵێنی خەرجکردنی پارەکەیان جێبەجێ بکات.

زیاتر لە شەش مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی کرێکارانی پاککەرەوەی نەخۆشخانەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەی خەرج نەکردووە ئەوەش دۆخێکی ئابوری خراپی بۆ دروست کردوون، ئەمڕۆ لە کاتی دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی تەندروستی جارێکی دیکە مووچە بە کرێکارانی پکاکەرەوەی نەخۆشخانەکان نەدرا، ئەوەش وایکرد کارمەندان و پزیشکانی تەندروستی هەڵوێست وەربگرن و مووچەکانیان وەرنەگرن.

سنور حامید جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دۆخی کرێکارەکان لە دۆخێکی سەختدایە و هەندێکیان کەرەستەکانی ناوماڵی خۆیان فرۆشتووە بۆ ئەوەی بژین و ئەمڕۆش جارێکی دیکە دوای تەواوکردنی هەموو ڕێکارەکان، لە بانکی هەڵەبجە پێیان ڕاگەیاندین کە مووچەی کرێکارەکان نادەن و پێویستیان بە ڕەزامەندی حکومەت هەیە."

كرێکارەکان کە چاوەڕێی وەرگرتنی مووچە بوون ئاماژەیان بە خراپی دۆخی ژیانی خۆیان بۆ دەنگی ئەمەریکا کرد و دەڵێن ڕۆژانە لە نەخۆشخانەکان کاردەکەن و ڕۆژێک کارەکانیان نەکەن ئەوا هیچ فەرمانبەرێک ناتوانێت دەوام بکات، بەڵام شەش مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیان دەڵێن مووچەکیانیان بۆ سەرف دەکەن.

نزیکە 290 ملیۆن دینار مووچەی شەش مانگی کرێکارەکانە کە مووچەی مانگانەیان لە 280 بۆ 300 هەزار دینارە، تا ئێستا چوار جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامداوە و دوو جار دەستیان لە کارەکانیان هەڵگرتووە هیچ لایەنێکی حکومی و پەیوەستدار بە گرفتەکانیان سەردانی نەکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:24 0:00

XS
SM
MD
LG