Accessibility links

عوسمان سێدەری: ڕووبەڕووبونەوەی هەرێم بۆ هێرشەکانی ئێران و تورکیا دەبێت دیپلۆماسییانە بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاینده‌دا دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌


عوسمان سێدەری

عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان(لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان) دەڵێت" ده‌بێت ڕێگای دیپلۆماسی بگرینه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌وڵبدرێت له‌ ئاینده‌دا ئه‌مجۆره‌ هێرشانه‌(هێرشەکانی ئێران و تورکیا) بۆ هەرێم دووباره‌ نه‌بنەوە، ده‌بێت ئێمه‌ لێكتێگه‌یشتنی ئاشتیانه‌مان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه هه‌م حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لە ‌ئێستادا له‌ دانوستانی به‌رده‌وامین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌نێوانماندا هه‌یه‌. " دەربارەی هەڵوێستی پەرلەمان و سەرۆکایەتییەکان عوسمان سێدەری دەڵێت" ئیدانه‌ كردن ته‌واوه‌ و ئیتر له‌وه‌ زیاتر چی ده‌كرێت، ئێمه‌ وه‌كو هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی كه‌ كراوه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانیان كردووه‌ و دوای ئه‌وه‌ش هێرشه‌كان كۆتاییان پێهێنراوه‌ و وه‌ستێنراوه‌، سەبارەت بە داواکاری ئێران بۆ دەرکردنی لایەنە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، سێدەری دەڵێت" ئه‌م گوشاره‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌مێک بێت هه‌بێت له‌ ساڵانی ڕابردوودا هه‌بووه،‌ به‌ڵام ناوبه‌ناو ئاڵۆزی دروست بووه‌ و دوای ئه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ هێور بۆته‌وه،‌ پێموایه‌ له‌ئێستادا جارێكی تر دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌ ده‌ڕوات.


" ده‌بێت ئێمه‌ لێكتێگه‌یشتنی ئاشتیانه‌مان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه‌ "

لە سەرەتای قسەکانیدا جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێم وتی"به‌داخه‌وه‌ قه‌ده‌ری ئێمه‌ وه‌كو هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێستا ئێمه‌ كه‌وتوینه‌ته‌ نێوان ئه‌و چه‌ند ده‌وڵه‌تانه‌وه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی تریش به‌شێكن له‌ كوردستانی گه‌وره،‌ به‌وپێیه‌ دیاره‌ دۆخی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌هه‌مانكاتدا پێموایه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌كو هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی دیبلۆماسیانه‌ و سیاسیانه‌ بێت، كه‌ بتوانین هه‌ندێک تێگه‌یشتن هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دراوسێمان به‌تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روه‌ها حكومه‌تی توركیا بتوانین له‌ دانوستانی به‌رده‌وام بین و بتوانین حكومه‌تی عێراقیش بهێنینه‌ سه‌ر خه‌ت بۆئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ی خۆمان به‌ سیاسیانه‌ بكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ به‌شێوازی هێرش بردن و كاردانه‌وه‌ و ئه‌مجۆره‌ شتانه‌ پێموایه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ چاره‌سه‌ری نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت ئێمه‌ لێكتێگه‌یشتنی ئاشتیانه‌مان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه‌. "

" ده‌بێت ڕێگای دیپلۆماسی بگرینه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌وڵبدرێت له‌ ئاینده‌دا ئه‌مجۆره‌ هێرشانه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی له‌پێشووتردا ئه‌و هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیانه‌تان نه‌داوه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران كه‌ چه‌ندین جار ئه‌م هێرشانه‌ دوباره‌بوونه‌ته‌وه‌؟

لە وەڵامدا عوسمان سێدەری وتی" به‌ به‌رده‌وامی ئێمه‌ هه‌وڵمان هه‌بووه‌، ئێمه‌ نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه‌ له‌ توركیا نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت هه‌یه‌ له‌ ئێران ئێمه‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیادا هه‌بووه‌ به‌رده‌وام نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دانوستاندا بووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م شتانه‌ی كه‌ ڕوویدا نه‌خوازراو بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو میلله‌تی كورده‌وه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتیشدا ئێمه‌ پێمانوایه‌ ده‌بێت ڕێگای دیپلۆماسی بگرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌وڵبدرێت له‌ ئاینده‌دا ئه‌مجۆره‌ هێرشانه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌. "

" وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌تانه‌مان كردووه‌ "

به‌رپرسانی ئێران ڕایانگه‌یاند:‌ ئه‌م هێرشانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی ئێران ڕێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران بووه‌، ئێوه‌ وه‌كو په‌رله‌مان كه‌ ده‌سه‌ڵاتی چاودێریتان هه‌یه‌ به‌دواداچوونی ئه‌مه‌تان كردووه‌؟

وەڵامەکەی جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە(عوسمان سێدەری) بەمجۆرە بوو" ئێمه‌ وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌تانه‌مان كردووه‌، له‌هه‌مانكاتدا په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كردووه‌، دیاره‌ هه‌ركه‌سێک كه‌ قسه‌ ده‌كات چۆن باش بێت بۆخۆی ئاوا قسه‌ ده‌كات ئه‌وه‌ بابه‌تێكی تره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێموانییه‌ هیچ كه‌سێک حه‌ز بكات بچووكترین پریشكی ئاگر بێته‌ناو ماڵه‌كه‌ی له‌به‌رئه‌وه‌ پێموایه‌ هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان خوازیاری ئه‌و جۆره‌ پشێویی و ئاژاوه‌ و ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ نین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، هه‌موو كه‌سێک حه‌ز ده‌كات ماڵه‌كه‌ی خۆی و شاره‌كه‌ی خۆی و هه‌رێم و حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی ئارامترین شوێن بێت و به‌دوور بێت له‌ هه‌موو هێرشێک كه‌ بكرێته‌سه‌ر ناوچه‌كانیان، پێموایه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خوازیاری ئه‌مجۆره‌ هێرشانه‌ نه‌بوون و ناشبن. "

سەبارەت بە دەنگۆی جوڵاندنی هێزەی زەمینی لە لایەن ئێرانەوە بە مەبەستی هێرشی زەمینی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی هەرێم بەدووری دەزانێت ئێران ئەو کارە بکات، لەو ڕووەوە عوسمان سێدەری دەڵێت"
پێموایه‌ ئه‌مانه‌ زیاتر قسه‌ن، باوه‌ڕناكه‌م هێرشی زه‌مینی ئه‌نجام بدرێت له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌م حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لە ‌ئێستادا له‌ دانوستانی به‌رده‌وامین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌نێوانماندا هه‌یه‌. "

" ئیدانه‌ كردن ته‌واوه‌ و ئیتر له‌وه‌ زیاتر چی ده‌كرێت "

یه‌كێک له‌ داواكارییه‌كانی ئێران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی ئێران ده‌ربكرێن له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ندێكیش پێیانوایه‌ كه‌ سیناریۆی (موجاهیدینی خه‌ڵک) دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس، ئێوه‌ وه‌كو جێگری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئایا پێتان باشه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ كوردییانه‌ ده‌ربكرێن وە ئه‌گه‌ر ده‌ربكرێن ئێران ده‌ست له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌گرێت؟

لە وەڵامدا عوسمان سێدەری وتی" دیاره‌ هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌ له‌لایه‌ن حیزبێكه‌وه‌ پاڵێوراوین و خه‌ڵک متمانه‌ی پێداوین و چووینه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مجۆره‌ بڕیارانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ پێموایه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و جۆره‌ بڕیارانه‌ له‌ ئارادا نییه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان. "

سێدەری زیاتر وتی" ئه‌م گوشاره‌ له‌وانه‌یه‌ ده‌مێک بێت هه‌بێت له‌ ساڵانی ڕابردوودا هه‌بووه،‌ به‌ڵام ناوبه‌ناو ئاڵۆزی دروست بووه‌ و دوای ئه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ هێور بۆته‌وه،‌ پێموایه‌ له‌ئێستادا جارێكی تر دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌ ده‌ڕوات. "

ئایا جگه‌ له‌ ئیدانه‌ ئێوه‌ هیچیترتان له‌ده‌ست دێت وه‌كو په‌رله‌مان و وه‌كو هه‌رێم كه‌ بیكه‌نه‌ سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌؟
وەڵامی عوسمان سێدەری بەمجۆرە بوو" ئیدانه‌ كردن ته‌واوه‌ و ئیتر له‌وه‌ زیاتر چی ده‌كرێت، ئێمه‌ وه‌كو هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی كه‌ كراوه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانیان كردووه‌ و دوای ئه‌وه‌ش هێرشه‌كان كۆتاییان پێهێنراوه‌ و وه‌ستێنراوه‌. "

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:46 0:00

XS
SM
MD
LG