سەرۆکایەتی لوبنان ڕۆژی شەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند؛ میشێل عەون سەرۆکی لوبنان نامەیەکی لە نێوەندگیری ئەمەریکی ئامۆس هۆچشتاین پێگەیشتووە سەبارەت بە پێشنیارەکان بۆ دیاریکردنی سنووری دەریایی لەگەڵ ئیسرائیل دا.
دانوستانەکانی لوبنان و ئیسرائیل کە بە نێوەندگیری ئەمەریکا بوو ڕاگیرا، بۆ دیاریکردنی سنوورە دەریاییە هاوبەشەکانی هەردوولا کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی کام سەرچاوەی نەوت و گاز سەر بە کام وڵاتەیە و ڕێگە خۆشدەکات بۆ گەڕانی زیاتر.
هۆچشتاین لە نێوان لوبنان و ئیسرائیلدا، ئەو دوو وڵاتەی لە مێژە لە نێو ململانێدان سەرقاڵی گەشتکردن بووە وەک هەوڵێک بۆ دروستکردنی سازش و ڕێکەوتنێک لە نێوانیاندا.
سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت هۆشداری داوە لە هەر جۆرە گەڕانێک و دەرهێنانی گاز و نەوت لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ئاوە کێشە لەسەرەکاندا، گوتیشی وەرگرتنی نامەکە "هەنگاوێکی زۆر گرنگە".
سەید حەسەن نەسروڵا لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ڕۆژانی داهاتوو زۆر گرنگ دەبن.
سهرچاوهیهكی سیاسی كه ئاگاداری وتووێژهكانه ڕایگهیاند؛ بهرپرسانی لوبنان پێش ئهوهی وهڵامی كۆتایی بدەنەوه، داوای وهرگێڕانی نووسراوی پێشنیازهكهیان كردووه.
ڕێککەوتنەکە دەتوانێت سەرچاوەی ئەگەری ململانێی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای چەکدار پووچەڵ بکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز