Accessibility links

ژنانی ئەفغانستان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە کابول گردبوونەوە


هێزەکانی تاڵیبان ڕۆژی پێنجشەممە تەقەیان بە ئاسماندا کرد بۆ بڵاوەپێکردنی گردبوونەوەیەکی ژنانی ئەفغانستان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی.

ئەمەش پاش ئەوەی نزیکەی دوو هەفتەیە خۆپیشاندانی کوشندە لە ئێرانی دراوسێ بەڕێوەدەچێت بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەمەڕ مەرگی ئەو کچە کوردە تەمەن 22 ساڵانەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت یان گەشتی ئیرشادەوە لە تاران دەستگیر کرابوو. خۆپیشاندەرانی ئەفغانستانیش هەمان دروشمی ژن، ژیان ،ئازادییان دەگوتەوە.

پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە خۆپیشاندەران هەمان دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان دەگوتەوە کاتێک نزیکەی 25 ژنی ئەفغانی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێرانی لە کابول ناڕەزایەتیان دەربڕی، پێش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە بڵاوەیان پێبکرێت.

ناڕەزاییەکان لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی ئەو کچە کوردە لاوەی دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی گەشتی ئیرشادی ئێران گیانی لە دەستدا، نەک تەنها شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتەوە بەڵكو وڵاتانی دەرەوەش ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG