Accessibility links

ديداری نێودەوڵەتی هەورامان ناسی لەنێوان هەردوو زانکۆی هەڵەبجە و سنە بەڕێوەدەچێت


لە چوارچێوەی هەنگاوە کردارییەکانیان بۆ کۆکردنەوە و دەوڵەمەندکردن و گەشەدان بە بوارە جیاجیاکانی هەورامان لە ڕووی زانستی و کۆکردنەوە بەڵگە و دۆکیومێنتەکان لەسەر کەلتور و فەرهەنگی هەورامان، هەردوو زانکۆی هەڵەبجە و سنە ماوەی 10 مانگە ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامان ناسی کە ئامانج لێی ناساندنی هەورامانی لهۆنە وەک ناوچەیەکی گەشتیاری و فەرهەنگی لەلایەن یۆنسکۆوە بە هەمان شێوەی هەورامانی تەخت.

بە ئامانجی کارکردنی پێکەوەیی بۆ گەشەدان بە کەلتور و فەرهەنگی هەورامان و ناساندنی هەورامانی لهۆن وەک هەورامانی تەخت لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی یونسکۆوە هەردوو زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی سنە دیداری نێودەوڵەتی هەورامان ناسیان بە بەشداری ژمارەیەکی فراوان لە مامۆستایان و توێژەرانی هەردوو زانکۆکەکە ڕێکخست و ژمارەیەک پانێڵی جیاوازیش لە دیدارەکەدا بەڕێوەچوون .

دکتۆر مەهابات کامیل سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " لە سەرتای مانگی 11 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەورامان ناسی بەڕێوەدەچێت، ئەمەی ئەمڕۆ کە دەکرێت دیدارێکە بۆ ئەوەی قسە و باسەکان و بابەتە زانستیەکان بۆ کۆنفرانسە گەورەکە کۆبکەینەوە، دەمانەوێت هەموو ڕێکارەکان بگرینە بەر تا پێکەوە بتوانین هەردوو زانکۆ خزمەتی زیاتر بە ئەدەبیاتی هەورامان بکەین.

دکۆر ئومێدی قادرزادە ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفراس لە وتەیەکدا و لەبەردەم ئامادەبووان ڕایگەیاند "ماوەی 10 مانگە سەرقاڵن لەسەر کارکردن بۆ دیداری هەورامان ناسی، ئەوەش لە سۆنگەی سۆزداریەوە نیە بەڵکو لە سۆنگەی زانستیەوە و دەیانەوێت ئەم بەشەی هەورامانیش ناساندنی جیهانی بۆ بکرێت لەلایەن یونسکۆ و لە چوارچێوەیەکی ناوخۆیی دەربهێنرێت و دەخوزاین کۆنفرانسەکە ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت."

لە کۆنفرانسەکەدا بابەتەکان لەژێر ناونیشانی هەورامان لە حکومەتی ناوچەییەوە بەرەو حکومەتی نەتەوەیی، پەیوەندی ڕۆحی لە شیعری مەولەویدا و هەورامان لە ڕووی بنەما جیهانییەکانی پەرەپێدانەوە، شعری هەورامی نالی قوتابخانەیەکی شعری شکۆدار لەلایەن ژمارەیەک پانێڵیستەوە گفتوگۆیان لەسەرکرا و بڕیارە ئەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە ئاڕاستەی لیژنە باڵاکانی هەردوو زانکۆکە بکرێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00
XS
SM
MD
LG