Accessibility links

یونسێف سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر قوتابخانەکەی کۆیە دەکات


ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ قوتابخانەیەکی گرتۆتەوە لە شوێنێکی نیشتەجێی پەنابەران لە کۆیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.


بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، لانی کەم 2 منداڵ برینداربوون و ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستدا. یونیسێف پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خێزان و هاوڕێیانی ئەو کەسانە دەکات کە لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیواخوازە منداڵە برینداربووەکان بە خێرایی و بەتەواوەتی چاک ببنەوە.

" هێرشکردنە سەر منداڵان و قوتابخانەکانیان جێی قبوڵکردن نین و دەکرێت پێشێلکردنێکی مەترسیداری مافەکانی منداڵان بن. قوتابخانەکان دەبێت هەمیشە شوێنێکی پارێزراو بن بۆ هەموو منداڵێک، کە لەوێ منداڵان بتوانن فێر ببن و یاری بکەن و گەورە ببن."

ڕێکخراوەکە وتیشی " یونسێف جەخت لە داواکانی دەکاتەوە لە سەرجەم لایەنەکان بۆ پاراستنی منداڵان لە سەرجەم شێوازەکانی توندوتیژی لە هەموو کاتێک و لە ژێر هەر بارودۆخێکدا، هەروەها داوا دەکات ڕێز لە بەیاننامەکانی پارێزراوی قوتابخانەکان بگیردرێت."

XS
SM
MD
LG