Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکات


وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە لە بارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندنەکەیە:

" وەزارەتی دەرەوە بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکانی لایەنی ئێرانی دەکات کە بە تۆپ و موشەک و 20 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ئەنجام دراون و 4 ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراقیان گرتووەتەوە و کوژراو و برینداریان لێکەوتوونەتەوە، ئەمەش پێشهاتەیەکی مەترسیدارە کە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و سەرەوەرییەکەی دروستدەکات و ئاسەواری ترس و تۆقاندن لەسەر خەڵکی سیڤیل دوو هێندە دەکات.

ئەم کارە وروژێنەرانە، تاک لایەنانە، دۆخی ئاسایشی ئاڵۆزدەکەن و باڵ دەکێشن بەسەر ناوچەکەدا و هیچ سوودیان نابێت جگە لە زیاتکردنی گرژییەکان.

وەزارەتی دەرەوە لە نزیکەوە چاودێری دواپێشهاتی بۆردومانەکان دەکات، و جارێکی دیکە ڕەتکردنەوەی حکومەتی عێراق نوێ دەکاتەوە بۆ هەر لۆژیکێکی سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئاسایشییەکان.

وزارەتی دەرەوە
بەغدا"

XS
SM
MD
LG