Accessibility links

نرخی یەک بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی 300 هەزار دینار بەرز بووەتەوە


لە کاتێکدا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕووبەر‌ووی چەندین قەیران بوونەتەوە لە نزیکبوونەوە لە وەرزی سەرما ئاماژە بەوە دەکەن نرخی یەک بەرمیل نەوت نزیک بووەتەوە لە 300 هەزار دینار و تا ئێستاش هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دیاری نەکراوە ئەوەش نیگەرانی لێکەوتوەتەوە.

لە کاتێکدا هیچ زانیاریەکی ڕەسمی لەسەر دابەشکردن یان دابەشنەکردنی نەوتی سپی نیە لە هەرێمی کوردستان نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە نێوان 280 بۆ 290 هەزار دیناردایە و هاووڵاتیان دەلێن بۆچی لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نەوتێکی زۆر دەفرۆشرێت بەلام هاووڵاتیان لەم دۆخە خراپە ئابوریەدا بەنرخێکی زۆریش نەوتیان دەست ناکەوێت.

عومەر عوسمان هاووڵاتیەکی هەڵەبجەیە و لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "لە حکومەتی ناوەندنی نەوت دابەش دەکرێت و نرخەکەی جێگیرە بەڵام لە هەرێمی کوردستان بە پارەیەکی زۆر نەوت دەست ناکەوێت ، پێویستە خەڵکی کوردستان هەموویان بێنە دەنگ ئەم وڵاتەی ئێمە ژێر خاکەکەی نەوتە کەچی نەوت بۆ هاوڵاتیەکانی نیە."

باست محەمەد هاوڵاتیەکی دیکە و دەڵێت "هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی زۆر گەورەدایە و نەوتی زستان لە هاوین ئەگەر هەبێت دابەش دەکرێت، لە ناوچە شاخاوییەکان پێویستە زوو دابەش بکرێت بەڵام دابەش ناکرێت، ئێستا نرخی نەوت گەشتووەتە نزیکەی 300 هەزار دینار، بەڵام لە کوردستاندا لە زستان نەوت دابەش ناکرێت ئەگەر هەبوو ئەوا لە هاوین دابەشی دەکەن."

بەشێکی دیکە لە هاوڵاتیان لە زستاندا پشت بە ئامێرە کارەباییەکان دەبەستن و بەوهۆیەشەوە دۆخی کارەبای نیشتیمانی ساڵانە لە وەرزی زستاندا باش نابێت، لە پارێزگای هەڵەبجە و جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو کە هاوڵاتیان پارەی کارەبایان دوادەخست، لە ئێستادا بنکەی وەرگرتنی پارەی کارەبا کرایەوە، سەعید سەید قادر بەڕێوبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە ڕایگەیاند" حکومەت داهاتەکانی خۆی کۆدەکاتەوە و پێویستە هاوڵاتیان لەو بنکەیە پارەی مانگانە بدەنە حکومەت. "

لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان هاووڵاتیان گرفتی دواکەوتنی مووچە و نەبوونی کار و خراپی دۆخی ئابوریان هەیە، بەڵام لە وەرزی زستاندا ماوەی دوو ساڵە لە کاتی خۆیدا نەوتی سپی لەلایەن حکومەتەوە وەک پێویست نەدراوەتە هاووڵاتیان، دەنگی ئەمەریکا پەیوەندی کرد بە قائیمقامیەتی هەڵەبجە بەڵام هیچ زانیاریەکی ڕەسمیان لانەبوو کەی نەوت دابەش دەکرێت ئەمەش نیگەرانی لێکەوتووەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:40 0:00
XS
SM
MD
LG