Accessibility links

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکات


حکومەتێکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا بە توندی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران سەرکۆنە دەکات.

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندنەکە:
"بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.
بۆردومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و بەلاڕێدابردنی ڕەوتی ڕووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە. ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو هۆیەوە ، خەلکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت.

سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان"

لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە ئێران بە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان و پارتی ئازادی کوردستان بۆردومان دەکات. جگە لە زیانە گیانییەکان زیانی ماددی زۆریشیان لێکەوتووەتەوە.

XS
SM
MD
LG