Accessibility links

سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان : 3 پێشمەرگەمان بە بۆردومانەکانی ئێران شەهید بوون

سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە 10 درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر بارەگاکانیان لە پردێ، بەو هۆیەوە 3 پێشمەرگەیان گیانیان لەدەستداوە و 20 پێشمەرگەشیان برینداربوون.

حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" جگە لەو سێ پێشمەرگەی شەهید بووە، ڕەنگە پێشمەرگەی تری شەهیدیان هەبێت و هێشتا تەرمەکانیان لە ژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا بن."

وتیشی" هێرشکراوەتە سەر دە خاڵی سەربازیمان لە پردێ، ئێستاش فڕۆکەی چاودێری بەسەر بارەگانمان دەسوڕێتەوە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG