Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت دۆنێتسک ئامانجی یەکەمی ئۆکرانیایە بەو پێیەی کە ئامانجی یەکەمی ڕووسیاشە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت ڕەوشی سەربازیی لە دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا سەختە و وتیشی دۆنێتسک ئامانجی یەکەمی ئۆکرانیایە چونکە ئامانجی یەکەمی ڕووسیاشە.

زێلێنسکی گوتی " بە دیاریکراوی ڕەوشەکە لە هەرێمی دۆنێستک سەختە. هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ وەستاندنی چالاکییەکانی دوژمن. لە ئێستادا ئەمە ئامانجی یەکەممانە چونکە هێشتا دۆنباس ئامانجی یەکەمی داگیرکەرانە."

تاوەکو ئێستا هێزەکانی ڕووسیا هەرێمی لوهانسکییان کۆنتڕۆڵ کردووە و بە هێواشی بە هەرێمی دۆنێتسکدا پێشڕەوی دەکەن. دۆنباس هەریەک لە هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک لەخۆدەگرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG