Accessibility links

داوادەکرێت دامەزراندنی حزبی و دوور لە ڕێنماییەکان لە کەرتی حکومیدا ڕاگیرێت


ماوەی مانگێکە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەڵەبجە، ناڕەزایەتی دەردەبڕن لە بەرامبەر دامەزاندن لە کەرتی حکومی دوور لە خاڵبەندی و ڕێنماییەکان و بەوهۆکارەشەوە دامەزراندن لە دوو دامەزراوەی حکومەت ڕاگیراوە، کە بڕیارە بە خاڵبەندییەوە ناوی دامەزراوەکانیان ڕابگەیەننەوە، هۆشداریش دەدەن لە ئەگەری ڕەچاونەکردنی خاڵبەندی و دەستێوەردانی حزبی خۆپیشاندانەکانیان دەست پێدەکەنەوە و ئەوان حکومەت بە هەر لێکەوتەیەکی خۆپیشاندانەکان بە بەرپرسیار دەزانن .

دامەزراندنی کارمەندان لە دامەزراوە تەندروستیەکاندا دوور لە ڕێنماییەکان و ڕەچاونەکردنی نمرەی دەرچوون و خاڵبەندی کاندیدانی پێویست بۆ دامەزراندن ماوەیەکە لە هەڵەبجە لە بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەت نیگەرانی لێکەوتووەتەوە، دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڵێن دەستی حزب تێکەڵ بە دامەزراندن کراوە و پێویستە مافی دامەزراندن بە خاڵبەندی بۆ هەموو دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان بێت، بەهۆی دەربڕینی نیگەرانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانیش بەوهۆکارە دوو پرۆسەی دامەزراندنی ڕاگرتووە.

ژمارەیەک لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگان لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدان و کۆمەلایەتی هەڵەبجە گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست و ڕایانگەیاند جیا لەوانەی کە فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە ژمارەیەک دەرچوو کە ناوەکانیان ڕانەگەیەنراوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە، گۆران محەمەد نوێنەری ئەوانەی کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا داوایکرد "شەفافیەت لە پرۆسەکەدا هەبێت لە کاتی ڕاگەیاندنی ناوەکاندا".

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هاوشانی دانەمەزراوان لە هەردوو بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە بەشداری لە گردبوونەوەکاندا دەکەن، فەرهاد قادر ئەندامی تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "بە بەڵگەوە ئەوەیان سەلماندووە کە بەدەر لە ڕێنماییەکان ناوی هەندێک کەس لەناو لیستەکانی دامەزراندن هەیە کە شایستە نین".

دەنگی ئەمەریکا بۆ گەیاندنی داواکاری ئەو کەسانەی کە داوای دامەزراندن و زانیاریان لەسەر پرۆسەی دامەزراندن دەکرد لە بەڕێوبەرایەتی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە پەیوەندی کرد بە دانا حەمە شەریف بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپیدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە و ڕایگەیاند "ڕۆژی پێنجشەممە ناوی کاندیدانی دامەزراو ڕادەگەیەنرێت و هەرکەسێک شایستە نەبێت دوور دەخرێتەوە".

نیگەرانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کاتێکدایە بە فشارەکانیان توانیوویانە پرۆسەی دامەزران لە دوو بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕابگرن و بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە کە هەرکەسێک شایستە نەبێت دوور دەخرێتەوە و خاڵبەندی دامەزراوان لەگەڵ دواین ڕاگەیاندنی ناوەکانیان ئاشکرا دەکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:52 0:00
XS
SM
MD
LG