Accessibility links

ئیلۆن ماسک هەوڵدەدات خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ستارلینک بۆ ئێران دابینکات


ئیلۆن ماسک، سەرۆکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس دەڵێت، هەوڵدەدات خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی سەتەلایتی ستارلینکی خۆی بگەێنێتە ئێران. ئەو بازرگانە ملیاردێرە لە پەیامێکدا لە تویتەر پێشنیاری پلانەکانی خۆی کرد.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، ماسک لەڕێگەی خزمەتگوزاری سۆشیال میدیاوە ڕایگەیاند ئێستا ستارلینک لە هەموو کیشوەرەکان چالاکە، بە ئەنتارکتیکایشەوە".

دوای خوێندنەوەی تویتەکەی ماسک، پەیامنێری زانستی لەدایکبووی ئێران، عێرفان کاسرایی، دواتر پەیامی تایبەتی خۆی بۆ بەرپرسی سپەیس ئێکس بڵاوکردەوە.

کاسرایی ووتی "دڵنیام وەڵام نادەیتەوە بەڕێز ماسک، بەڵام ئایا لە ڕووی تەکنیکییەوە دەکرێت ستارلینک بۆ خەڵکی ئێران دابین بکرێت؟ کاسرایی پرسی “دەتوانێت یارییەکە بۆ داهاتوو بگۆڕێت ".

ماسک بەڕاستی وەڵامی کاسرایی دایەوە، نوسیویه‌تی “ستارلینك له‌و باره‌یه‌وه‌ داوا دەکات له‌ گه‌مارۆكانی سەر ئێران بەشداری نه‌كات”. ئەو سزایانەی کە ئەو لێدوانی لەسەر داوە، پەیوەندی بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە هەیە. ئەو سنووردارکردنانە ڕێگری لە کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەکەن کاروباری بازرگانی لەگەڵ ئێران نەکەن.

سپەیس ئێکس خاوەنی کۆمپانیای ستارلینکە و بەڕێوەی دەبات، کە تۆڕێکی ستەلایتە بۆ خولگەی نزیک لە زەوی دەنێردرێن. بەو پێیەی تۆڕەکە لەسەر بنەمای ستەلایتە، بۆ ئەوە دروستکراوە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرا بە گوندەکان و ناوچەکانی لە جیهاندا پەیوەندەیان بەئینتەرنێتەوە نیە پێشکەش بکات.

کۆمپانیای سپەیس ئێکس دەڵێت ئامانجی ئەم خزمەتگوزارییە دابینکردنی ئینتەرنێتە بەخێرایی 300 (Mbps) مێگابیت لە چرکەیەکدا بۆ هەموو ناوچە دووردەستەکانی جیهان.

لە ئەمریکا نرخی ئەم خزمەتگوزارییە مانگانە 110 دۆلارە و599 دۆلارە یەکجار بۆ ئامێرەکان. لە هەندێک شوێنی تری جیهان تێچووی خزمەتگوزارییەکە کەمترە.

تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار سەتەلایتی ستارلینک لە خولگەدا جێگیرکراون. سپەیس ئێکس ڕۆژی یەکشەممە نوێترین کۆمەڵەی هەڵدا بریتیبوو لە 54 سەتەلایت. لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە مانگی 7ی ئەمساڵدا لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە، کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، خزمەتگوزاریی ستارلینک نزیکەی 500 هەزار بەکارهێنەری لە 32 وڵاتدا هەیە.

چەند کەسێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر داوایان لە ماسک کردووە کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بنچینەیی سەتەلایت بۆ ئێران دابین بکات.

پێشنیاری ماسک کە داوا دەکات بەشداربوون لە سزادانان لە سەر ئێران نەیگرێتەوە بۆ دابینکردنی ئەو خزمەتگوزارییە لە ئێراندا لە کاتێکدایە ناڕەزایەتی بەرفراوان لە پارێزگای کوردستانی ئەو وڵاتە ڕوویدا.

مەهسا ئەمینی
مەهسا ئەمینی

خۆپێشاندانەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەڕێوەچوو بەرامبەر بە کوژرانی کچێکی تەمەن 22 ساڵ کە لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا، کچەکە ناوی ژینا ئەمینییە و لەلایەن ئەفسەرانی "پۆلیسی ڕەفتاری"ی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرزەنشتی مردنی ئەمینی کرد و داوای لێکۆڵینەوەی کرد. دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەفسەرانی رەفتاری وڵاتەکە لە چەند مانگی ڕابردوودا چالاکییەکانیان فراوانتر کردووە. ئه‌وان ئافره‌تانیان كردۆته‌ ئامانج له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ دروستی ئه‌و سه‌رپۆشه‌ ئیسلامیه‌ی كه‌ به‌ حیجاب ناسراوه‌ له‌سەریان نه‌كردووه‌.

پۆلیسی ئێران رەتیدەكاتەوە خراپ مامەڵەی لەگەڵ ئەمینی كردبێت و راشیگەیاند كە ژینا ئەمینی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە. کاربەدەستانی ئێران ڕایانگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

لە ئێران دەستڕاگەیشتن بە سۆشیال میدیا و هەندێک ناوەڕۆکی میدیا بە توندی سنووردار کراوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گرووپی چاودێری ئینتەرنێتی نێتبلۆکس ڕاپۆرتی دا "بەشێوەیەکی نیمچە گشتی" پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ناوچە کوردیکان لەئێران ڕوویداوە کە خۆپیشاندانەکانی تێدا بەردەوامەوە.

ناسا ئامادەکاری کۆتایی بۆ بەرکەوتنی کەشتییە ئاسمانییەکان بە بەردەکانی واڵاییدا دەکات

ئاژانسی واڵایی ئەمریکا ناسا ئامادەکارییەکانی کۆتایی دەکات بۆ بەرکەوتنی کەشتییەکی ئاسمانی بە بەردێکی واڵاییدا لە یەکەم تاقیکردنەوەی پرۆژەی بەرگری لە تەنەکان لە جیهاندا.

ئەم ئەرکە پێی دەوترێت تاقیکردنەوەی ئاراستەکردنەوەی دوو هەسارۆچکە Double Asteroid Redirection Test یان کورتکراوەی دارت.

کەشتی ئاسمانی DART لە مانگی 11ی ساڵی رابردوودا لە گەشتەکەیدا بۆ ئەو بەردە هەڵدارا. لە 26ی مانگی 9دا ئامانجی پێکدادان بە بەردێکی واڵاییدا دەبێت بۆ ئەوەی بزانێت چۆن بەرکەوتنەکە کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی تەنەکانی واڵایی‌ دەبێت.

تاقیکردنەوەکە بۆ ئەوە دانراوە کە شێوازی ئەگەری گۆڕینی ئاراستەی ئەو بەردانە نیشان بدات بە هەڕەشە بۆ سەر زەوی دادەنرێن.

ئامانجی ئەم ئەرکە بەردێکە بە ناوی Dimorphos کە بەشێکە لە سیستەمێکی بەردە بچووکە دوانەکان. دیمۆرفۆس بەردێکی بچووکە بەدەوری بەردێکی گەورەتردا دەسوڕێتەوە بەناوی دیدیمۆس. دیدیمۆس نزیکەی 780 مەتر درێژە، لە کاتێکدا دیمۆرفۆس 160 مەتر دەبێت.

سیستەمی ئەستێرەکان هیچ مەترسییەک بۆ سەر زەوی دروست ناکات. بەڵام ناسا دەڵێت ئاما نجەکە بەرکەوتنە وەک رێگایەکی کاریگەر بۆ تاقیکەرنەیەو ڕێگای پێکدان لە بی بەرکەوتن بە بەردێکی تێپەڕیو بە واڵاییدا.

سیستەمی بەرگری لە بەردی واڵایی
سیستەمی بەرگری لە بەردی واڵایی

ئامانجی ئەرکی DART ئەوەیە کە بزانین چۆن بەرکەوتنی کەشتییە ئاسمانییەکە ڕێڕەو و خێرایی بەردەکان ئاڕاستە دەکاتەوە. بەرکەوتنی فڕۆکەکە لە دووری نزیکەی 11 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی ڕوودەدات.

لە ئێستادا دیمۆرفۆس هەر 11 کاتژمێر و 55 خولەک جارێک بە دەوری دیدیمۆسدا یەک خولگە تەواو دەکات. دوریی نێوانی ئەو دوو بەردە 1.18 کیلۆمەترە. کەشتی ئاسمانی دارت ئامانجی لێدانی دیمۆرفۆس دەبێت بە ڕووبەڕووبوونەوە. ناسا ڕوونی دەکاتەوە کاتێک ئەمە ڕوودەدات، ئەو کاتە کەم دەکاتەوە بەردە بچووکەکە بەدەوری بەردێکی گەورەتردا دەیەوێت بۆ خولانەوە بەدەوری دیدیمۆس لە چەند خولەکێکدا.

تەلەسکۆپەکان لەسەر زەوی ماوەی گۆڕانکاری لە خولگەیدا دەپێون.

ئەندازیارانی ناسا ڕایانگەیاندووە، هیواخوازن گۆڕانکاری بەلایەنی کەمەوە 73 چرکەی پێبچێت بۆ ئەوەی ئەو ئەرکە بە سەرکەوتوو هەژمار بکرێت.

سەرەتای ئەم مانگە ناسا ڕایگەیاند کە کەشتی ئاسمانی DART یەکەم جار سیستەمی ئەستێرە بچووکەکانی بەدی کردووە. زنجیرەیەک وێنە لە 27ی مانگی 7دا لەلایەن ئامێرێکی وێنەگرتنەوە لە کەشتییە ئاسمانیەکەوە گیراوە. وێنەکان نیشانیان داوە ڕووناکی لەلایەن سیستەمی دیدیمۆسەوە دەردەچێت.

ناسا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کاتەی وێنەکان گیراون، کەشتییە ئاسمانییەکە نزیکەی 32 ملیۆن کیلۆمەتر لە دوو ئەستێرەکەوە دوور بووە. ئەمەش وایکردوە بینینی بەشێکی زۆری سیستەمی دیدیمۆس سەخت بێت. بەڵام دوای ئەوەی وێنەکان کۆکرانەوە و پشکنینیان بۆ کراوە، تیمەکە توانیان کوالێتی وێنەکە باشتر بکەن و شوێنەکەی دەستنیشان بکەن.

ئیلێنا ئادەمز ئەندازیاری سیستەمی ئەرکی دارت لە تاقیگەی فیزیای کارپێکراوی جۆنز هۆپکینز (APL) لە شاری لۆرێل لە ویلایەتی میریلاند، باسی لەوە کردوە، "ئەم کۆمەڵە یەکەم وێنانە وەک تاقیکردنەوەیەک بەکاردەهێنرێت بۆ سەلماندنی تەکنیکەکانی وێنەگرتنمان".

ئادەمز ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامێری وێنەگرتن ئەوەیە کە کەشتی ئاسمانی DART ئاراستە دەکات بۆ ئەستێرە بچووکەکەی ئامانجە.

ناسا دەشڵێت، لە کۆتا کاتژمێرەکانی پێش بەرکەوتنی کەشتییە ئاسمانییەکە پێویستی بە بینین و لێکدانەوەی وێنەکانی سیستەمی ئەستێرەکان دەبێت لەکاتێکدا بەخۆی دەڕوات بۆ ئامانجەکە بەبێ ئەوەی مرۆڤ بەشداری تێدا بکات.

ئۆپەراسیۆنی دارت بە وێنە دەگیرێت کە لەلایەن CubeSat ەوە دەگیرێت.

CubeSat کەشتییەکی بچووکی توێژینەوەیە کە بە نانۆ مانگی دەستکردیش ناسراوە.

کێشی کیوبسات کە وێنەکان دەگرێت 14 کیلۆگرامە ناوی LICIACube ـە، پرۆژەیەکی دەزگای واڵایی ئیتالیایە. لەلایەن کۆمپانیای ئەندازیاری واڵایی ئیتاڵی ئارگۆتێکەوە دروستکراوە.

LICIACube دانراوە لە کەشتییە ئاسمانییەکە بەر لە نزیکەی 10 ڕۆژ پێش بەرکەوتنەکە جیابێتەوە و جێگیر بکرێت.

LICIACube دوو کامێرای جیاوازی تێدایە. بۆ کۆکردنەوەی زانیاری زانستی و ئاگادارکردنەوەی سیستەمی خۆئاراستەکردنی کیوبسات دروستکراون.

کامێراکان بەردەوام تێکشکانی ئەستێرە بچووکەکە و هەروەها کاریگەرییەکانی پرۆسەکە دەگرن.

ئەلیزابێتا دۆتۆ ئەندامی تیمی زانستی LICIACube لە پەیمانگای نیشتمانی فیزیای ئەستێرەکانە لە ڕۆما. لە بڵاوکراوەیکدا ووتی ئەو و زاناکانی‌کە "بە بەپەرۆشن" ئەو وێنانەی کە لەلایەن کیوبساتەوە گیراون پشکنینیان بۆ بکەن. ووتیشی"زۆر دڵخۆشماندەکات، لەبەرئەوەی بۆ یەکەمجارە لێکۆڵینەوە لە سروشت و پێکهاتەی تەنە سەیرەکانی وەک ئەو دووبەردەی نزیک زەوی بکەین".

ئاماری نوێی ئینتەرنێت کۆچی سەرسوورهێنەری باڵندە نیشان دەدات

ئامارێکی نوێی باڵندەی لەسەر ئینتەرنێت ڕێڕەوی نائاسایی چەندین جۆر لە ئەمریکا تۆمار دەکات.

ئەو ئامارانەی بەم دواییە بڵاوکراوەتەوە ناوی گەڕانی کۆچی باڵندەیە. ئامرازێکی نەخشەسازییە لە کۆمەڵەیەکی گەورەی زانیاری زانستی و کۆمەڵایەتی دروستکراوە. ڕێڕەوی گەشتی نزیکەی 450 جۆری باڵندە لە ئەمریکا دەگرێتەوە

ئامارەکان بەخۆڕاییە بۆ خەڵک، پڕۆژەیەکی بەردەوامە لە نێوان11 گروپدا، زانیاری لەسەر جوڵەی باڵندەکان کۆدەکەنەوە و لێیان دەکۆڵنەوە. لەنێویاندا سەنتەری باڵندە کۆچبەرەکانی سمیسۆنی، لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS) زانکۆی جۆرج تاون، زانکۆی ویلایەتی کۆلۆرادۆ و کۆمەڵەی نیشتمانی ئاودۆبۆن.

بۆ یەکەمجار ئەم ئامرازە لەسەر ئینتەرنێت زانیارییەکان لە سەدان توێژینەوەی زانستی کۆدەکاتەوە کە نیشاندەری GPS بەکاردەهێنن بۆ بەدواداچوون، یان بەدواداچوونی جوڵەی باڵندەکان. هەروەها ئامارەکان زیاتر لە 100 ساڵ زانیاری باڵندە لەخۆدەگرێت کە لەلایەن USGS کۆکراونەتەوە، چاودێری زانستی کۆمەڵایەتی و زانیاری بۆماوەیی پەڕی باڵندەکان کۆدەکاتەوە.

پیتەر مارا شارەزای کۆچی باڵندەیە لە زانکۆی جۆرج تاون کە بەشداری لە پڕۆژەکەدا کردووە دەڵێت "لە20 ساڵی ڕابردوودا رێنێسانسێکی ڕاستەقینەی بەخۆیەوە بینیوە لە تەکنەلۆژیا جیاوازەکاندا بۆ بەدواداچوونی کۆچی باڵندەکان لە سەرانسەری جیهاندا".

ئامارەکانی ئینتەرنێت ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات شارێک هەڵبژێرن و دواتر سەیری جوڵەی باڵندەکان بکەن لە ماوەی ساڵێکدا. بۆ نموونە، زانیاری 378 باڵندەی ئۆسپری کە جۆرێکە لە داڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە، وەک خاڵێکی زەرد دەردەکەون کە لە نێوان کەناراوەکانی ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشووردا دەجووڵێن.

هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن بچنە ناو ئەو شارەی کە تێیدا دەژین و شوێنێکی دیکە لەسەر نەخشەکە هەڵبژێرن بۆ لیستی ئەو باڵندانەی کە لە نێوان ئەو دوو ناوچەیەدا کۆچ دەکەن. بۆ نموونە، ئۆسپرێ، بۆبۆلینک (چۆلەکەی ڕەش و سەر زەرد) و لانیکەم ١٢ جۆری دیکە لە نێوان واشنتۆن دی سی و فۆنت بۆا لە بەرازیل کۆچ دەکەن.

میلانیا سمیس بەڕێوەبەری بەرنامەی ئامارەکان. ئەو بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی وتووە کە لەگەڵ بەردەستبوونی داتا نوێیەکانی شوێنپێهەڵگرتن، سایتەکە بەردەوام دەبێت لە فراوانبوون. پلانی داهاتوو بۆ فراوانکردنەکە داتای زیاتر سەبارەت بە باڵندەکانی دەریا دابین دەکات

مایکل هێرێرا لە واشنتۆن دی سی دەژی و نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر دەستی بە سەیرکردنی باڵندە کردووە. وتی ئامارەکان بە خێرایی بووە سەرچاوەیەکی پەسەند، وتیشی "تاڕادەیەک وەک ئەو جیهانە شاراوەیە وایە کە ڕاست لەبەر چاوتدایە، کاتێک دەستت کرد بە گرنگیدان، هەموو ئەم وردەکاریانە لەناکاو واتا دەگەێنن".

مارا لە جۆرج تاون هیوادارە بەرزبوونەوەی گرنگیپێدانی گشتی یارمەتی خەڵک بدات لەو سەختیانەی پارێزگاری تێبگەن کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی باڵندەکان دەبنەوە. لەوانە لەدەستدانی ژینگە سروشتییەکان و گۆڕانی کەشوهەوا.

لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا ژمارەی باڵندەکان لە ئەمریکا و کەنەدا نزیکەی ٪30 دابەزیوە، جۆرە کۆچبەرەکان ڕووبەڕووی هەندێک لە گەورەترین دابەزینەکان بوونەتەوە.

بەڵام هەندێک باڵندە هێشتا گەشتی نائاسایی دەکەن. نموونەیەک لە باڵندەی بەی-برێست واربلێرە کە باڵندەیەکی بچووکی هاوشێوەی چۆلەکەیە و جریوەی خۆشی هەیە. ئەم باڵندەیە لە ساڵێکدا دوو جار نزیکەی 6437 کیلۆمەتر لە نێوان دارستانەکانی کەنەدا و شوێنی زستانەکانی لە باکووری ئەمریکای باشوور دەفڕێت

جیل دیپی بەڕێوەبەری بەرنامەی باڵندە کۆچبەرەکانە لە کۆمەڵەی نیشتمانی ئاودۆبۆن. ئەو بە ئاژانسی APی وتووە کە باڵندە کۆچبەرەکان وەک "کۆچبەرێکی بچووک" دەبینێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:04 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG