ئاژانسی هەواڵی ئیسنای نیمچە فەرمی بڵاویکردەوە، ئێران باڵیۆزی بەریتانیا و نەرویجی بانگ کردووە لەسەر ئەوەی کە بە وتەی خۆی دەستێوەردان و ڕووماڵکردنی میدیایی دوژمنکارانەیان لە مەڕ نائارامییەکانی سەرتاسەری وڵات کە بەهۆی کوژرانی ژنێکەوە دەستیپێکردووە ئەوەی لەلایەن گەشتی ئیرشاد (پۆلیسی ڕێنوێنی ئاینی) بەهۆی جێبەجێ نەکردنی یاسای توندی حیجابی زۆرەمڵێ دەستبەسەر کرابوو.
خۆپێشاندانەکان کە زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر لە پرسەی ژنێکی کوردی تەمەن 22 ساڵەدا بەناوی ژینا ئەمینی ناسراو بە مەهسا ئەمینی سەریان هەڵدا، لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەتەوە و بۆ گەورەترین شەپۆلی ناڕەزایەتی لە ساڵانی ڕابردوودا گۆڕاوە.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، 41 کەس کوژراون. چالاکوانان دەڵێن دەسەڵاتداران خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و مۆبایلیان سنووردار کردووە بۆ ئەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی خۆپیشاندانەکان و وەڵامدانەوەی هێزە ئەمنییەکان بڵاونەکرێتەوە.
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندووە کە ئێران ئازادی ڕادەربڕینی مسۆگەر کردووە و فەرمانی داوە لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ئەمینی بکرێت.
ههروهها رایگهیاند كه " كردهوهی ئاژاوه" جێی قبوڵ نییه و ئێران دهبێت بهشێوهیهكی یەکلاکەرەوە لهگهڵ نائارامییهكاندا مامهڵه بكات. ڕەئیسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ڕووماڵکردنی بەرفراوان لە دۆسیەی ئەمینی "ڕێبازێکی دوو فاقییە"، و ئاماژەی بە مردنەکان کرد لە کاتی دەستبەسەراگرتنی پۆلیسی ئەمریکادا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە وەڵامی "هەڵویستی دوژمنکارانە"ی میدیایەکی زمانی فارسی کە بنکەی لە لەندەنە، باڵیۆزی بەریتانیای بانگ کرد.
هەروەها نوێنەری نەرویج بانگ کرا بۆ ڕوونکردنەوەی "هەڵوێستی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕیوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز