ڕووسیا هەوڵیداوە داکۆکی لە جەنگی حەوت مانگی لە ئۆکرانیا بکات لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، ئەو ناوچانەی ئۆکرانیا کە ریفراندۆمی بەرفراوانیان تێدا ئەنجامدەدرێت، ئەوا لەژێر "پاراستنی تەواو"ی رووسیادا دەبن ئەگەر مۆسکۆ بیخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆییەوە.
ریفراندۆمەکانی چوار ناوچەی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە ئامانجیان لکاندنی ئەو خاکانەیە کە ڕووسیا لە دوای لەشکرکێشییەکەی لە مانگی دووی رابردووەوە بەزۆر دەستی بەسەرا گرتووە، رۆژی یەکشەممە چووەتە سێیەم رۆژی خۆیەوە و ڕەنگە پەرلەمانی ڕووسیا لە ماوەی چەند رۆژێکدا بۆ بە فەرمی لکاندنی ئەو ناوچانە بە خۆییەوە هەنگاو بنێت.
ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ئەو ڕیفراندۆمانەیان وەک ڕیفراندۆمێکی ساختە ڕەتکردووەتەوە کەوا پاساوهێنانەوەیە بۆ پەرەسەندنی جەنگ و هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەربازی مۆسکۆ دوای زیانەکانی ئەم دواییەی لە سەنگەرەکان شەڕدا.
سەرۆک ڤلادیمێر پوتن ڕۆژی چوارشەممە فەرمانی دا بۆ یەکەم کۆکردنەوەی سەربازی ڕووسیا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، هەنگاوێک کە ناڕەزایەتی لە سەرانسەری وڵاتەکەی لێکەوتەوە، و ژمارەیەکی زۆری پیاو لە وڵاتەکە هەڵاتون.
ئۆکرانیا و ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە یەکتریان بە هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی تۆمەتبارکرد، سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕووسیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەیان هێرشی مووشەکی و هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئامانجە سەربازی و مەدەنییەکان ئەنجامداوە.
سەچاوە/ ڕۆیتەرز