Accessibility links

سەرۆک وەزیری یۆنان بە گەلی تورکیا دەڵێت 'ئێمە دوژمن نین'


کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیری یۆنان سەرکردایەتی تورکیای بە تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تۆمەتبار کرد، بەڵام دڵنیایی دا بە گەلی تورکیا کە یۆنان مەترسی نییە بۆ سەر وڵاتەکەیان.

دوو وڵاتی هاوپەیمانی ناتۆ، بەڵام دوو نەیارە مێژووییەکە، بۆ دەیان ساڵە لە ناکۆکیدان لەسەر کۆمەڵێک کێشە لەوانە کە ڕەفە کیشوەرییەکان، سەرچاوەکانی وزە، گەشتەکان بۆ دەریای ئیجە و دۆخی دوورگە دابڕێندراوەکان، هەروەها قوبرسیان دابەش کرد.

میتسۆتاکیس لە میانی وتارەکەیدا بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی" پێدەچێت سەرکردایەتی تورکیا پەیوەندییەکی سەیرو سەمەرەیان لەگەڵ وڵاتەکەماندا هەبێت هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە تورکیا شەوانە دێت، ئەگەر بڕیار لەسەر ئەوە بدات، ئەمە زمانی دەستدرێژکارێکە.”

گوتیشی "لە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دەمەوێت ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ گەلی توركیا بكەم: یۆنان هیچ مەترسییەك لەسەر وڵاتەكەتان دروست ناكات. ئێمە دوژمنی ئێوە نین، ئێمە دراوسێین، با بەرەو پێشەوە بچین."

گرژییە دێرینەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە لەم دواییانەدا سەری هەڵداوە. یۆنان لەم مانگەدا سکاڵای لە ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لەسەر لێدوانەکانی ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا.

ئەردۆغان لەم هەفتەیەدا یۆنانی بە "تاوان دژی مرۆڤایەتی" تۆمەتبار کرد، ئاماژە بە مامەڵەی لەگەڵ کۆچبەران دەکات، سەرەتای ئەم مانگەش بە داگیرکردنی ئەو دوورگانەی لە دەریای ئیجە کە پێگەی داماڵینی سەربازییان هەیە تۆمەتبارکرد.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG