Accessibility links

نوێنەرێکی ئەمەریکا دەڵێت ڕەنگە زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆکرانی دیپۆرت کرابنەوە


نێردراوێکی ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕووسیا بە زۆرە ملێ نزیکەی 900,000 بۆ 1.6 ملیۆن ئۆکرانی دیپۆرت کردووەتەوە و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە پێکبهێنن.

میشێل تایلۆر باڵیۆزی ئەمەریکا لە ژنێف بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی ڕاگەیاند و ئاماژەی بە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئۆکرانیا کرد و گوتی "ئێمە داوا لە کۆمسیاران دەکەین کە بەردەوام بن لە پشکنینی بەڵگەکان لەسەر پرسی بە زۆر ناردنەوە و بێسەروشوێنکردنی ئۆکرانیاییەکان."

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە دەسەڵاتدارانی ڕووسیا لێکۆڵینەوەیان لە نێوان 900 بۆ یەک ملیۆن و 600 هەزار هاووڵاتی ئۆکرانی کردووە و بە زۆر دیپۆرتیان کردوونەتەوە.

مۆسکۆ کە لە 24ی مانگی دوو هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و ڕەتیکردەوە بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی کردبێتە ئامانج.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG