دوو سهرچاوهی نزیک لە بابەتەکە به ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتهرزیان ڕاگهیاند سهرۆكی توركیا ڕۆژی ههینی بانگهێشتی كۆبوونهوهیهكی پله باڵای ئابوری کرد كه تیایدا باس لە سیستهمی بانکی ڕووسیا میر و ئهگهری گهمارۆكانی ڕۆژئاوا تاوتوێ دهكەن.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە؛ لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و کەسانی دیکە باس لە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ڕووسیا و ناجێگیری سەختی ئەم دواییەی بۆرسەی ئیستەنبوڵ و دۆخی ئابووری گشتی دەکرێت و داوایانکردووە ناویان ئاشکرا نەکرێت.
دوو بانکی تایبەتی تورکیا بە ناوەکانی دێنیزبانک و ئیسبانک، ئەم هەفتەیە ئەکاونتی میریان ڕاگرت، دوای ئەوەی واشنتۆن سزاکانی بەسەر ڕووسیادا فراوانتر کرد بەهۆی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا، لەنێویاندا بە ئامانجگرتنی سەرۆکی ئەو دامەزراوەیەی کە سیستەمی پارەدان بەڕێوەدەبات.
ئانکەرە کە ئەندامی ناتۆیە و لە ڕووی مەبدەئییەوە دژی سزاکانی ڕۆژئاوایە بۆ سەر ڕووسیا و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەردوو مۆسکۆ و کیێڤ هەیە کە دراوسێین لە دەریای ڕەشەوە. هەروەها ئیدانەی لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا کرد و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداری ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد لە چوارچێوەی هاوسەنگی دیپلۆماسی وڵاتەکەیدا.
بەڵام دیپلۆماتکاران دەڵێن، لەگەڵ ئەوەشدا گەلانی ڕۆژئاوا نیگەرانی زیاتریان هەیە لە زیادبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا، بە تایبەت دوای چەندین کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن، لەنێویاندا هەفتەی ڕابردوو لە ئۆزبەکستان پێکەوە کۆبوونەوە.
پێشتریش ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بەرپرسی سیستمی پارەدانی کارتی نیشتمانی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، کارتی بانکی میر لە تورکیا بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی ئەو دوو بانکە کارتەکەیان هەڵپەساردووە.
بانكی ناوەندی ڕووسیا هەفتەی ڕابردوو بەڵێنیدا كە ژمارەی ئەو وڵاتانە زیاتر بکات کە كارتی بانکی میر وەردەگرن.
سزاکانی ئەمەریکا ئەو کەس و لایەنانە دەکاتە ئامانج کە تۆمەتبارن بە یارمەتیدانی مۆسکۆ بۆ تێپەڕاندنی سزا داراییەکان. مانگی ڕابردوو گەنجینەی ئەمەریکا نامەیەکی بۆ بازرگانە گەورەکانی تورکیا نارد و هۆشداریی دا کە مەترسی سزادانیان لەسەرە ئەگەر پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ڕووسە سزادراوەکاندا ئەنجامبدەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز