Accessibility links

سەرکردەکانی ئیسرائیل و تورکیا یەکەم کۆبوونەوە لە دوای ساڵی 2008ەوە ئەنجام دەدەن


نووسینگەی یایر لاپید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لاپید و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەتەوە بۆ یەکەمین دانوستانی ڕووبەڕوو لە نێوان سەرکردەکانی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمەریکا لە وەتای ساڵی 2008 وە.

پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و تورکیا کە ماوەیەکی زۆرە لەسەر پرسی فەلەستین ناکۆکن، لە چەند مانگی ڕابردوودا ئاسایی بۆتەوە هاوکاتی ئەوەی وزە وەک بوارێکی سەرەکی هاوکارییەکان سەریهەڵداوە. بڕیارە بەم نزیکانەش باڵیۆزی نوێ ئاڵوگۆڕ بکەن.

نووسینگەکە ڕایگەیاند، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر وزە، لاپید سوپاسی ئەردۆغانی کردوە بۆ هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری وڵاتەکان و ئاماژەی بە داواکاری ئیسرائیل کردووە بۆ گەڕانەوەی چوار لە هاووڵاتیانی کە دوانیان سەرباز بوون و لە دوای شەڕی ساڵی 2014ەوە لە کەرتی غەزە بێسەروشوێنن.

تورکیای ئەندامی ناتۆ میوانداری ئەندامانی حەماس دەکات، کە بزووتنەوەیەکی ئیسلامی فەڵەستینییە وحکومڕانی غەزە دەکات و بەشێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک گرووپێکی تیرۆریستی لە قەڵەمیانداوە. ئەو پەیوەندییە زۆرجار خاڵێکی چەقبەستوو بووە لە هەوڵەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.

ئەنقەرەش لەسەر كوژرانی 10 چالاكوانی توركیا لە شەڕ و پێكدادانێکدا توڕە بوو، كاتێك هێزەكانی دەریایی ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر كەشتییەك كە هەوڵی شكاندنی ئابڵوقەی دەریایی ئیسرائیلی بۆ سەر کەرتی غەزە دەدا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG