Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا پێشێلکردنی پەیمانی ساڵی 1945ی نەتەوە یەکگرتووەکانە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی چوارشەممە، هەوڵدەدات جیهان کۆبکاتەوە لە دژی داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و بڵێیت شەڕی مۆسکۆ دژی دراوسێکەی پێشێلکردنی بنەماکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە دەزگاکەی لە دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە دایمەزراندووە.

بایدن ڕۆژی چوارشەممە یەکەم کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دەبێت و بەشداری لە کۆبونەوەیەکی لوتکەییدا دەکات بە ئامانجی کۆکردنەوەی بەڵێنەکان بۆ یارمەتیدانی وڵاتان لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکاندا.

جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، بایدن وتارەكەی بەكارناهێنێت تا بڵێت پێویستە ڕووسیا لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە وەك ئەندامێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە یەكێكە لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی و توانای ڤیتۆكردنی هەر بڕیارێكی ئاسایشی هەیە.

بەڵام گوتی بایدن داوا لە هەموو وڵاتان دەکات کە ببینن شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا پێشێلکردنی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە ساڵی 1945 دا کە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە واژۆ کراوە .

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG