Accessibility links

کاردانەوە بەرامبەر بە مەرگی ژینا ئەمینی


ڕۆژنامەی واشنگتن پۆست بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی کورد کە داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، دەنووسێت لانی کەم لە ئوستانی کوردستانی ئێران، رۆژی دووشەممە زۆربەی دووکان و بازار داخرابوون، دوای ئەوەی ڕێکخراوە سیاسییەکانی کورد بانگەوازییان بۆ مانگرتن کرد.

بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە ئیران، هادی قائیمی، کە ڕێکخراوێکی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ و بنکەی لە نیویۆڕکە دەنووسێت: "ئێمە شاهیدی کاردانەوەی سەرانسەری وڵاتین، هەر وەک ڕووداوی جۆرج فلۆید کە ویژدانی نیشتمانی چی دیکە ناتوانێت توند و تیژی و هەڵوێستی چینی دەسەڵاتدار لە کوشتنی خەڵکی ئاساییدا قەبووڵ بکات."

رۆژنامەکە هەروەها دەنوسێت پێشەنگی ئەو خۆپێشاندانانە زۆربەیان خانم بوون کە لە زیاتر لە ١٠ شار و لە زانکۆی تاران دا سەریان هەڵدا.

ڕۆژنامەی واشنگتن پوست دەنووسێت، ئایەتوڵڵا بەیات-زەنجانی کە رێبەرێکی ناسراوی شیعە لە شاری قومە کرداری هێزەکانی ئاسایسی مەحکووم کرد کە بوو بە هۆی ئەوەی خانمی ئەمینی (ژینا) گیانی لە دەست بدات و دەڵێت ئەو کردارانە "لە دژی یاسا، لە دژی ئاین و لە دژی مەنتیقن."

پارتی سیاسی رێفۆرمخواز، حزب اتحاد ملی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای کرد کۆتایی بە بوونی "پولیسی ئەخلاق" بهێنرێت و هەروەا داوای لە پاڕلمان کرد پێداچوونەوە بە سەر یاسای حیجاب دا بکەن.

وەک ئەو ڕۆژنامەیە دەنوسێت، بەڵام ڕۆیا بروومەند، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی "عبدالرحمن برومند"، کە ڕێکخراوێکی داکۆکیکار لە ئەمەریکایە و تیشک دەخاتە سەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، گوتی وێناچێت ئەو یاسایە قەدەخە بکرێت و حیجاب وژاۆی شۆڕشە و هەر ئەوەشە کە ئێران لە وڵاتانی ئیسلامی جیا دەکاتەوە و رێگایەک بۆ توقاندنی جەماوە واتە لە ئەو نێوەدا خانمانە.

خانمانی خۆپێشاندەر دووشەمە لەچکەکانیان لە سەرلابرد و بە نیشانەی بەرهەڵستی کردن ڕایان دەوەشاند. لە تاران، پیاوان و خانمان دروشمیان دەدا "خەبات دەکەین و وڵاتی خۆمان دەستێنیەوە."

بە گوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ – هەنگاو "ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لانی کەم سێ هاووڵاتیی کورد کوژراون و ٢٢١ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون. زیاتر لە ٢٥٠ هاووڵاتیی کوردیش بە شێوەی توندوتیژانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێنراون."

ڕۆژنامەی گاردیەن چاپی بەریتانیا دەنووسێت کە توندرەوانی ئێران ئێستا ئەزموونیان لە ساڵی ٢٠٠٩ وەرگرتووە، کاتێک سەرهەڵدانێکی بەربڵاو خەریک بوو لە کۆنتڕۆڵی حکوومەت بچێتە دەر. ئەو وڵاتە بەشی هێزەکانی ئاسایشی بە شێوەیەک تەیار کردووە کە ترسی خستۆتە نێو خەڵک، بەڵام حکوومەت خۆی لە بەرامبەر تۆرێکی یەکگرتوودا دەبینێت کە لە هەندەرانن و خوازیاری جیاوازیان بۆ خەڵکەکەیان هەیە؛ هاوکات گوشاری چالاکانی نێوخۆیی بەردەوامە کە شارەزای کاری ڕێکخستنن.

پرسیار ئەوەیە داخوا مەرگی ئەمینی (ژینا) دەبێت بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئەوەی ئێرانییەکان بەدوای چارەنووسی خۆیان بکەون، یان ئەوەش لە کۆتایی دا دادەمرکێت، هەڵبەت ئەمە دەبێت لە داهاتوودا ببینرێت.

بە ئەو حاڵەش، ڕێبەرانی ئێران لە شەقامەکان دەترسن کە نەتوانن چیتر کۆنتڕۆڵی بکەن. کوشتنی خانمێکی بێتاوانی دیکە ڕێخۆشکردن بۆ سەرهەلدانی زیاترە و ڕێژیم دەبینێت کە تووشی قۆناخێکی سەخت بووە.



XS
SM
MD
LG